بارزانی بانگهێشتنامه‌یه‌كی ئه‌سه‌دی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه
دكتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووداوه‌كانی ئێستای سوریا بێ‌ئاگا نییه‌و به‌وردیی چاودێریی دۆخی ئه‌و وڵاته ده‌كات، وتیشی:\"به‌رده‌وامیش گفتوگۆ‌و بیروڕاگۆڕینه‌وه له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم‌و سه‌ركرده كورده‌كانی سوریا به‌رده‌وامه\"".
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا بانگهێشتنامه‌یه‌كی ره‌سمیی ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی سوریا بكات، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و سه‌ردانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و نه‌چوو بۆ سوریا."