د.به‌رهه‌م ساڵح هاوخه‌می حكومه‌تی هه‌رێمى به‌بۆنه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی وانه‌وه راگه‌یاند
به‌هۆی روودانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وانه‌وه، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو په‌یامی ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و به‌كر كایه سه‌رۆكی شاره‌وانی وان كرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كانه:
به‌ڕێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان و ده‌وروبه‌ریم بیست كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ی تێدا بوونه‌ته قوربانی و زیانێكی زۆریشی به‌م ناوچه‌یه گه‌یاندووه، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه هاوخه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورد له عیراق به‌ئێوه و دانیشتوانی ئه‌مشاره لێقه‌وماوه راده‌گه‌یه‌نم.
داواكاریشم خوای گه‌وره سه‌بوری كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته بدات و به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادیان بكات و هیواداریشم برینداره‌كان به‌زوویی چاك ببنه‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح
23/10/2011
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌رێز به‌كر كایه سه‌رۆكی شاره‌وانی وان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان و ده‌وربه‌ریم بیست كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته‌ی تێدا بوونه قوربانی و زیانێكی زۆری مادیشی به‌ناوچه‌كه گه‌یاندووه، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه هاوخه‌می خۆم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئێوه‌ی به‌ڕێز وكه‌سوكاری قوربانیان و زیانلێكه‌وتوانی ئه‌م كاره‌ساته ناخۆشه راده‌گه‌یه‌نم.
داواكارم له‌خوای گه‌وره قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شاری وان و ده‌وروبه‌ری به به‌هه‌شتی خۆی شادبكات و شیفای زوو به‌زووی برینداره‌كانیش بدات.
به‌رهه‌م ساڵح
23/10/2011