سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی له نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق ده‌كات
له دانیشتنێكدا ، سه‌رۆك بارزانی وێرای به‌خێرهێنانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌و پۆسته‌دا كرد و هیوای خواست بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عیراق بۆچوونی به‌سوودی هه‌بێ ، به تایبه‌تی كه وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته نوێیه‌ی له كاتێكدایه كه عیراق و هه‌رێمی كوردستان له ره‌وشێكی هه‌ستیاردایه و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی له پاڵپشتی و پشتگیریكردنی بۆ سه‌رخستنی ئه‌رك و كاره‌كانی.
پاشان سه‌رۆك بارزانی و نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆمه‌ڵێ پرسی گرنگیان تاوتوێكرد كه په‌یوه‌ست بوون به پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و كاری ئاینده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تایبه‌تی پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق له كۆتایی ئه‌مساڵدا و هه‌وره‌ها پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پرسی ئاسایشی ناوچه دابڕێندراوه‌كان و كاری هێزه‌كانی هاوبه‌ش.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رایگه‌یاند كه پێشتر باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا بووه له عیراق و پاش گه‌ڕانه‌وه هه‌ست به‌وه ده‌كات كه راسته عیراق گۆڕانكاری به خۆیه‌وه بینیوه به‌ڵام به داخه‌وه زۆر پرسی گرنگ وه‌كو خۆیان و به بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه له وانه مادده‌ی 140 .
سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كێشه ناوچه دابڕێندراوه‌كان جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عیراقه و له‌وه‌ش گرنگتر بوونی ئیراده‌ی چاره‌سه‌ره . ئه‌مه‌و هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا هه‌ر دوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا بۆ كاركردن به گیانێكی به‌رپرسیارانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی جدی بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عیراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه دابڕێندراوه‌كان بنرێ و له‌م رووه‌وه ته‌ئكید له سه‌ر گرنگی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له ته‌واوی عیراق كرایه‌وه.
تاوتوێكردنی دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و كاریگه‌رییان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه بوو.