ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه
شیروان حه‌یده‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: تا ئێستا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی داهاتوو دیاری نه‌كراوه‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوبوه‌ته‌وه كه گوایا له‌دانیشتنی داهاتوودا پرسی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چوار په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان و دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردستانی ده‌خرێته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌وه تا ئێستا هیچ شتێكی له‌و شێوه‌یه دیار نییه.
وتیشی: له‌دانیشتنی سبه‌ینێ دووشه‌ممه 24-10 لیژنه‌كه‌یاندا، گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرێت و راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر ده‌نوسرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێت و له‌گه‌ڵ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت\".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌فته‌ی پێشوو راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان و یاسایی له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كۆتایی پێهاتوه‌و دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تا بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه."