توركيا: لەماوەی دوو رۆژ 49 چەكداری پەكەكەمان كوشتووە
له به‌یاننامه‌یه‌کی له‌شکری که له ڕۆژی شه‌ممه‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له ڕۆژی چوارشه‌ممه دژ به پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراو به په‌که‌که ده‌ستیپێکرد و هێشتا به‌رده‌وامه.
له به‌یاننامه‌که‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی له دوو ناوچه‌ی باشوری تورکیا‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئه‌وبه‌ری سنور له ناو باکوری عێراقدا به‌رده‌وامه.
له ڕۆژی هه‌ینی تورکیا هه‌وڵی دا پشتیوانی بۆ شه‌ڕی دژ به سه‌رهه‌ڵداوه‌کان له ئێرانی دراوسێوه به‌ده‌ست بهێنێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی له ئه‌نکه‌ره له‌گه‌ڵ هاوشانه تورکه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلودا کۆبووه‌وه، له‌کاتێکدا هه‌ردوو لا به‌رنامه‌یه‌کیان بۆ هاوکاریکردن له شه‌ڕی دژ به په‌که‌که‌و پژاک ڕاگه‌یاند.
ساڵحی گوتی هه‌ردوو گروپه‌که کێشه‌ی هاوشێوه‌یان هه‌یه بۆ هه‌ردوو وڵات و پێویسته هاوکارییه‌کی زیاتر و ڕژدتر پێکه‌وه بکه‌ین. ئێرانیش ژماره‌یه‌کی زۆری کوردی هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا داود ئۆغڵۆش ڕایگه‌یاند له‌مه‌ودوا ئێران و تورکیا پێکه‌وه کار ده‌که‌ن بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆرستان. به‌ڵام تا ئێستا ڕوون نییه ئه‌و به‌رنامه‌یه چییه‌که تورکیا‌و ئێران دایانناوه دژ به سه‌رهه‌ڵداوه‌کان.
-VOA