به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم پرسه‌ی میشعه‌ل ته‌مۆ له‌فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له‌م پرسه‌یه‌دا چه‌ندین وتار‌و به‌یاننامه پێشکه‌شکران که تیایدا ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی سیاسه‌توانی کوردی سوریا کرا، هه‌روه‌ها ئه‌م کاره که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوریاوه دژ به‌و مرۆڤه تێکۆشه‌ره ئه‌نجامدرا مه‌حکومکرا.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌توندی تیرۆرکردنی میشعه‌ل ته‌مۆی ئیدانه‌و مه‌حکومکرد، جه‌ختیشیکرده‌وه له پشتیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی بۆ گه‌لی کورد له سوریا که هه‌تا ئێستا به‌شێوازی دیموکراتییانه‌و ئاشتییانه داوای مافه ره‌واکانی خۆیان ده‌که‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جاره روبه‌ڕووی تۆقاندن و تیرۆر‌و توندوتیژی دڕندانه ده‌بنه‌وه.
خه‌مان زرار نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هاوخه‌می خۆی به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری شه‌هید میشعه‌ل ته‌مۆو کوردانی سوریا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دووپاتکرده‌وه که شه‌هید میشعه‌ل ته‌مۆ سمبولێکی تری خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی کورده‌و هه‌رده‌م نموونه‌یه‌کی نه‌مر ده‌بێت بۆ پێکه‌وه ژیان و ئازادی گه‌لان.
-PUKmedia