شاندێكی بازرگانی كوردستان سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات

شاندێكی بازرگانی كوردستان سه‌ردانی ئیمارات ده‌كات
شاندێكى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ سه‌ر ئاستى كوردستان له‌ رێگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى بازرگانى له‌ ده‌وڵه‌تى ئیمارات ،سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستى پته‌و كردنى په‌ یوه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئیمارات ..
.
له‌وباره‌یه‌وه‌ شیلان عه‌بدول سه‌مه‌د خانه‌قا نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى بازرگانى له‌ ده‌وڵه‌تى ئیمارات رایگه‌یاند:"له‌ ژورى بارزگانى و پیشه‌ سازى ئیمارات و ده‌سته‌ى پێشه‌نگا بازرگانیه‌كانى ئه‌و وڵاته‌وه‌ و له‌ رێگه‌ى نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌مانه‌وه‌ ،بانگێشتى شاندێكى گه‌وره‌ بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ به‌ مه‌به‌ستى پته‌و كردنى په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانى هه‌ردوولا"..
.
روونيشيكردةوة :" شانده‌ كه‌ به‌م زووانه‌ ده‌كه‌ونه‌ رێوو ،ده‌گه‌نه‌ وڵاتى ئیمارات " نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى بازرگانى له‌ ده‌وڵه‌تى ئیمارات ئه‌وه‌شى گوت:" سه‌ره‌راى كۆبوونه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ جیا جیاكانى كه‌رتى ئابورى له‌ ئیمارات ،شانده‌كه‌ له‌ گه‌ڵ باڵیۆزى چه‌ندین وڵاتانى دیكه‌ داده‌نیشن و پرۆتۆكۆڵى بازرگانى واژۆ ده‌كه‌ن له‌ بوراى بازرگانى دا ". .
.
وتيشي" له‌ ئێستادا وڵاتى ئیمارات به‌ به‌هاى 3ملیار دۆلار بازرگانى له‌ كوردستان ده‌كات و له‌ ماوه‌ى 10ساڵى ئاینده‌شدا بریاره‌ ئه‌و وڵاته‌ قه‌باره‌ى بازرگانى خۆى له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ 3ملیار دۆلاره‌وه‌ بۆ 10ملیار دۆلار زیاتر بكات له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ بواره‌ جۆراو جۆره‌ كانى بازرگانى دا.
Top