بروسكه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی جه‌مای ئێزیدی

بروسكه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی جه‌مای ئێزیدی
به‌ ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان


به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی جه‌مایێ كوردی ئێزدییه‌وه‌ ، پیرۆزبایی گه‌رمم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئێزدیانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.

هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌یان هه‌موو ساڵێ به‌ خۆشی و كامه‌رانی له‌ كوردستانی هه‌میشه‌ سه‌رفراز و له‌ سایه‌ی ئه‌زموونی دیموكراتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ و به‌ یه‌كڕیزی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانیش كه‌ كوردی ئێزدی به‌شێكی گرنگن له‌ ره‌سه‌نایه‌تییه‌كه‌ی بتوانین له‌ عیراقی فیدراڵ و دیموكراتدا مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان زیاتر بچه‌سپێنین .


مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
6/10/2011
Top