دیاریكردنی سكرتێر و ستافی سكرتارییه‌ت و لقه‌كانی یه‌كێتی ماموستایان به‌ته‌وافق ده‌بێت
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د ووته‌بێژی كۆنگره‌ی 12ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: \"لیستی هاوپه‌یمانی و لیستی هاوبه‌ش دوای چه‌ند دانیشتنێك گه‌یشتونه‌ته ڕیكه‌وتن كه كۆنگره به‌شێوه‌ی ته‌وافق به‌ڕیوه بچێت\"".
عه‌بدوالواحید ئه‌وه‌شی ووت، \"" ڕیكه‌وتن و ته‌وافق له ئێستادا بۆ به‌ڕیوه‌چوونی كاره‌كانی كۆنگره كارێكی باشه و بارودۆخی هه‌ڕیمی كوردستانیش واده‌خوازێت\"".
كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان كه دوێنی سێشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌كه‌م له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكۆمه‌تی هه‌ڕیمی كوردستان و وه‌زیری خویندنی بالاَو و په‌روه‌رده، له‌ژێر درۆشمی \"" له‌پیناو چه‌سپاندنی مافه دیموكراسی و پیشه‌ییه‌كانی ماموستایان له پایته‌ختی هه‌ڕیمی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
كۆنگره‌ی ماموستایان به به‌ئاماده‌بوونی /579/ ئه‌ندام به‌ڕیوه ده‌چێت، لیستی هاوپه‌یمانی كه لیستی یه‌كێتی و پارتیه و لیستی هاوبه‌ش كه لیستی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و سه‌رده‌م و سه‌ربه‌خۆ به‌شدارن له‌كۆنگره‌كه."