به به‌شداری 11لیستی جیاواز 12هه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
له‌كۆنگره‌كه‌ی یه‌كیه‌تى مامۆستایان‌دا 11لیست به به‌شداری 579ئه‌ندام.
له رێوره‌سمی ده‌ست پێكردنی كۆنگره‌دا محه‌مه‌د جوجه سكرتێرى یه‌كیه‌تى مامۆستایانى كوردستان رایگه‌یاند \" مێژووى كۆنى رِێكخراوه‌كه له‌خزمه‌تكردن به توێژى مامۆستایان له هه‌مان كات رۆڵى مامۆستایان له‌خزمه‌ت كردن به سه‌رجه‌م توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا.
دواتر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وته‌یه‌كدار رِایگه‌یاند\""ئه‌وه‌ى ئه‌م كۆنگره‌یه له‌سه‌رجه‌م كۆنگره‌كانى تر جیاده‌كاته‌وه كۆكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م بیروراجیاوازه‌كان وبه‌شدارى كردنیانه تێیدا، له‌سه‌رده‌مى شۆرش دا مامۆستایان توانیویانه له‌ورِۆژه سه‌ختانه‌دا له‌گه‌ڵ شۆرش كردن‌دا كاروانى زانست بگه‌یه‌ننه سه‌رجه‌م ناوچه‌كان وله‌دواى رِاپه‌رینیش مامۆستایان سه‌ریان بۆ موچه دانه‌نه‌واندوو درێژه‌یان دا به‌فێركردنى نه‌وه‌كانى كوردستان.
وتیشی\"" له‌ساڵى 1991 دا 1320قوتابخانه له هه‌رێمى كوردستان هه‌بووه وله‌ساڵى 2000 دا 3082 قوتابخانه هه‌بووه و له ساڵى 2010 رِێژه‌كه به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ5646 قوتابخانه."