ئه‌مرِۆ ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار ، له‌گه‌ڵ شاندێكى به‌ریتانى كه پێكهاتبوون له سىَ په‌رله‌مانتار كۆبووه‌وه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار باسى سه‌رجه‌م ئه‌و بواره خزمه‌تگوزراییانه‌ى كرد كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ى خزمه‌تگوزارى شاره‌وانى وه‌ك ( ئاو و ئاوه‌رۆ و پاكردنه‌وه و چاره‌سه‌رى زبڵ و خاشاك و دروستكردنى شه‌قام و هه‌روه‌ها ئه‌نده‌ر پاس و ئۆڤه‌ر پاس، هه‌ر له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه بێجگه له‌مانه ، دوو بوراى گرنگى دیكه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ى كاره‌كانمان، كه ئه‌ویشى كه‌رتى گه‌شت و گوزار و كه‌رتى شوێنه‌واره، پاشان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى پاككردنه‌وه‌ى شار و شارۆچكه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى زبڵ و خاشاك، پرسیاریان له وه‌زیرى شاره‌وانى كرد، له‌مباره‌وه وه‌زیرى شاره‌وانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئێستا پرۆسه‌ى خاوێنكردنه‌وه‌ى به‌رێگه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت پرۆسه‌یه‌كه هه‌موو هه‌رێمى كوردستانى گرتۆته‌وه، له ناویاندا پرۆسه‌ى پاكردنه‌وه‌ى شارى هه‌ولێر به‌هه‌ردوو به‌شى رۆژهه‌لاَت و رۆژئاوا دراوه‌ته كۆمپانیاى سپێكتره‌م ( Spectrum)ى به‌ریتانى و هه‌ر ئه‌م كۆمپانیا خاوێنكردنه‌وه‌ى شارۆچكه‌ى پیرمامیشى وه‌گرتووه، سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ى ئاوه‌رۆى شارى هه‌ولێریش وه‌زیرى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى فۆسینگى ئه‌ڵمانیاوه دیزاینكراوه و له ساڵى داهاتوو ده‌كه‌وێته قۆناخى جێبه‌جىَ كرد، پاشان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى هاتنى كۆمپایناى زیاترى به‌ریتانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، وه‌زیرى شاره‌وانى باسى ئه‌وه‌ى كرد هه‌ر كۆمپانیایه‌ك بیه‌وێت بێته كوردستان و پرۆژه جێبه‌جىَ بكات، ده‌بێت پێش هه‌مووشت سی ڤى ( cv) ى ئه‌و كۆمپانیایه لاى ئێمه هه‌بێت و له‌هه‌رێمى كوردستان تۆمار كرابێت و كۆمپانیاكه به‌پێى ئاست و تایبه‌تمه‌ندى پۆلین كرابێت، بۆ ئه‌وه‌ى بۆ كاتى پرۆسه‌ى ته‌نده‌رین ئاگادار بكرێته‌وه‌و بتوانێت به‌شدارى له كێبركێى وه‌رگرتنى پرۆژه‌كه‌دا بكات.