مه‌سرور بارزانی: هیوادارین له‌عێراق ده‌ستور و پێكه‌وه‌ ژیان و دیموكراسیه‌ت و یه‌كترى قبوڵ كردن سه‌رچاوه‌ى بیروكارى سیاسى بێت

مه‌سرور بارزانی: هیوادارین له‌عێراق ده‌ستور و پێكه‌وه‌ ژیان و دیموكراسیه‌ت و یه‌كترى قبوڵ كردن سه‌رچاوه‌ى بیروكارى سیاسى بێت


ئه‌مرۆ به‌رێز مه‌سرور بارزانى پێشوازى كرد له‌ ( جێریمى گرینستۆك ) كه‌ له‌ساڵى 2003-2004، جێگرى پۆل بریمه‌ر حاكمى مه‌ده‌نى ئه‌و كاتى عێراق بووه‌ و پێشتریش بالیۆزى به‌ریتانیا بووه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان .

له‌م دیداره‌دا كه‌ ( برناردێت گرین ) جێگرى كۆنسوڵى گشتى به‌ریتانیا و ئۆنیورسال سۆیه‌ر، به‌رێوه‌به‌رى گروپى راوێژكارى لامبێرتى به‌ریتانى ئاماده‌ بوون ، چه‌ندین بابه‌تى په‌یوه‌ست به‌ دۆخى سیاسى هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا و رووداو و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا. ( جێریمى گرینستۆك ) خۆشحاڵى خۆى خسته‌ روو ، كه‌ پاش ( 7 ) ساڵ و پاش ته‌واوكردنى گفتوگۆكان له‌سه‌ر ( قانونى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت ) له‌ 2004 ، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ دێته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان و سه‌رسام بووه‌ به‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه‌ سیاسى و ئابوریه‌ى كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستاندا هاتوونه‌ته‌ ئارا.

له‌لاى خۆیه‌وه‌ به‌رێز مه‌سرور بارزانى وێرِاى دووباره‌ به‌ گه‌رمى به‌خێرهێنانى شاندى مێوان، هه‌ڵوێست و بۆچوون و سیاسه‌تى سه‌ركردایه‌تى هه‌رێمى كوردستانى له‌مه‌رِ بابه‌ته‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان خسته‌روو و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ ئێمه‌ وه‌كو هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندین به‌ ده‌ستورى عێراق و ئۆمێد ده‌كه‌ین حكومه‌تى فیدراڵى عێراق و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى عێراق، ده‌ستور و پێكه‌وه‌ ژیان و دیموكراسیه‌ت و یه‌كترى قبوڵ كردن و ژیانێكى باشتر و ئابوریه‌كى به‌هێزتر، سه‌رچاوه‌ى بیروكارى سیاسى بێت.
Top