هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و پلاندانان، پێشوازی له شاندێكى ئاژانسى هابیتاتی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌که‌ن
له‌و دیداره دا هه‌ردوولا تیشكیان خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی مێژوویی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌كانی (UN) به گشتی و رێكخراوی هابیتات به‌تایبه‌تی .
به‌رێز د.جۆن كلۆس خۆشحالی خۆی ده‌ربری به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه رێكخراوه‌كه‌ی ئاماده‌یه یارمه‌تی پێشكه‌ش به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات له هه‌موو بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا به‌تایبه‌تی له بواری پلاندانانی شارستانی و ماسته‌ر پلان و رێكخستنی ئه‌ندازه‌ی شاره گه‌وره‌كان .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رێز وه‌زیری ناوخۆ ستایشی ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تیانه‌ی كرد كه رێكخراوی هابیتات تا ئێستا پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانی كردووه و جه ختی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو هاوكاری و كار ئاسانیه‌ك پێشكه‌ش به رێكخراوی هابیتات بكات بۆ جێبه جێكردنی ئه‌ركه مرۆیه‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان .
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له سه‌ر گرینگی به‌رده‌وامبونی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگاكان و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرده‌وه .