سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆك مام جەلال ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان پیرۆز دەكات

سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆك مام جەلال ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان پیرۆز دەكات
ئەمرۆ چوارشەممە 1/6/2011 بەرێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆك مام جەلال سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی لە بەرێزیان پیرۆزكرد و هیوای لەش ساغی و سەركەوتنی بۆ خواست.

هەر لەو پەیوەندییەدا ، سەرۆك بارزانی دووپاتی لە بەهێزكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی و هاوپەیمانێتی و برایەتی نێوان پارتی و یەكێتی كردەوە كە زامنێكی پتەوە بۆ پاراستن و گەشەپێكردنی دەستكەوتەكان و هێنانەدی سەركەوتن و دەستكەوتی گەورەتر بۆ گەلی كوردستان.

سەرۆك مام جەلال زۆر سوپاسگوزاری سەرۆك بارزانی بوو بۆ ئەو پەیوەندیی و پیرۆزباییە و هیوای خواست كە ئەو یەك هەڵوێستی و هەماهەنگییەی كە لە نێوان هەر دوولا هەیە لە خزمەتی بەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستان و مەسەلە چارەنووسسازەكاندا بێت.
Top