وه‌زیری شاره‌وانی: سه‌رۆك شاره‌وانییه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان لاده‌برێن
سه‌میر عه‌بدوڵڵا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند؛ هۆكاری ئه‌م گۆڕانكارییانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌ندێك سه‌رۆك شاره‌وانی وه‌ك پێویست ئه‌ركی خۆی ئه‌نجام نادات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پۆسته به‌تاڵه‌كانی شاره‌وانییه‌كان به‌پێی سیڤی كه‌سه‌كان و توانا و لێهاتوویی پڕده‌كرێنه‌وه، \""بێ گوێدانه بیروڕای سیاسیی و ئینتیمای حزبی\"".
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند لێكۆڵینه‌وه له كاری سه‌رجه‌م سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان ده‌كرێت، \""هه‌ر سه‌رۆك شاره‌وانییه‌ك باش بێت و كاره‌كانی به‌باشی ڕاپه‌رێنی ئه‌وا له‌شوێنی خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانین كه‌مته‌رخه‌مه ئه‌وا به‌پێی بنه‌ماكانی خۆمان ده‌یگۆڕین\"".
سه‌باره‌ت به چۆنێتی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه كاندید ده‌كرێن، سه‌میر عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له ڕاگه‌یاندندا داوای پۆسته‌كان ده‌كرێت و \""به‌پێی ئه‌و زانیاری و داتایه‌ی ئێمه داوامانكردووه هه‌موو كه‌س ده‌توانی فۆڕم پربكاته‌وه و له‌كۆتاییدا سێ كه‌س هه‌ڵده‌بژێردرێن و پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی باڵاوه له‌و سێكه‌سه‌ش یه‌ك كه‌س دیاری ده‌كرێت بۆ سه‌رۆك یان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان\""."