ئه‌مرِۆ په‌رله‌مانی عێراق ساڵوه‌گه‌رِی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌رز راده‌گرێ
برِیاره ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ به‌رزراگرتنی ساڵوه‌گه‌رِی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی رووخا‌و ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه له دانیشتنی خۆیدا بكاته رۆژی ماته‌م و زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌و خوێندنه‌وه‌ی به‌یانێك و خستنه رووی چه‌ندین خاڵی سه‌ره‌كی له‌و تاوانه نامرۆڤانه‌یه‌ی رژێمی سه‌دام حسێنی له ناوچوو.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ناو كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌كر حه‌مه سدیق له سه‌ر لاپه‌رِه‌ی خۆی له فه‌یس بووك بلاَیكردۆته‌وه ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كاره‌ساته‌كه به‌رز راده‌گرێت و به‌یاننامه‌یه‌كی راده‌گه‌یه‌نێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و راسپێردراوه بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه بۆ ته‌واوی گه‌لی عێراق ئاراسته ده‌كرێت و كاره‌ساتی جینۆسایدكردنی كورد به كیمیا بارنكردنی هه‌ڵه‌بجه به‌بیر هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌هێنێته‌وه.
ناوبراو هیوای ئه‌وه‌شی خواستووه برِیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كه‌س و كاری قوربانیان و دانیشتووانی هه‌ڵه‌بجه له قاڵبی قسه ده‌ربچن و بچنه واری جێبه‌جێكردن.
جێی باسه له 16 ئازاری 1988 رژێمی به‌عسی رووخا‌و به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی حه‌سن مه‌جید (عه‌لی كیمیایی) له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر شاره‌كه چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراوی له دژی خه‌ڵكی شاره‌كه به‌كارهێناو له ئه‌نجامدا زیاتر له 5000 كه‌س شه‌هید بوون و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار‌و ئاواره بوون.