سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌باڵیۆزی ژاپۆن له‌به‌غدا كرد
له‌و دیداره‌دا د. به‌رهه‌م ساڵح پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌رامبه‌ر به كاره‌ساتی بومه‌له‌زه‌كه‌ی ژاپۆن و قوربانیه‌كانی ده‌ربرِی كه‌به‌هۆیه‌وه ژماریه‌كی زۆری خه‌ڵك بونه‌ته قوربانی و زیانێكی زۆریشی به‌و وڵاته گه‌یاندووه.
له‌ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و دیداره‌دا هه‌ردولا سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ژاپۆن و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كرد، باڵیۆزی ژاپۆن دوپاتی كرده‌وه كه‌ئارامی و بوژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌لای وڵاته‌كه‌یه‌وه جێگه‌ی گرنگی پێدانه، وتیشی باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن له‌به‌غدا خوازیاری ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه جۆربه‌جۆره‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم په‌ره‌پێ بدات و زه‌مینه بۆ هاتنی كۆمپانیاكانی خۆش بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌كوردستاندا به‌شداری پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه بكه‌ن.
هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دا باس له‌هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێم و باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن كرا بۆ پێشكه‌شه‌كردنی كارئاسانی هاتنی كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌كانی ژپۆن بۆ هه‌رێم وه‌كو ده‌روازه‌ی ناوچه‌كانی تری عیراق.