به‌بۆنه‌ی رِۆژی جیهانی ژنان نووسینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له ئیتاڵیا ئاهه‌نگێكى پێشوازى و ئێواره خوانێكى رێكخست
له رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم به‌خێرهاتنی میوانانى كردوو تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵومه‌رجی ژنان له‌قۆناغه جیاجیاكاندا ورۆڵى ئافره‌تانی ئاشتی و ئازادی خوازی كوردى به‌رز نرخاند كه به‌درێژایی مێژوو شان به‌شانی پیاوان له‌سه‌نگه‌ر و مه‌یدانی چالاكی و فیداكاریدا خه‌باتیان كردووه‌و بوونى خۆیان سه‌لماندووه‌و شوێن په‌نجه‌یان زۆر به زه‌قی به به‌رچاوده‌كه‌وێت.
به‌شێكی تری باسه‌كه بریتی بوو له كار‌و تێكۆشانی توێژی ئافره‌تان له بواری مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ریدا، كه له راستیدا توانیویانه هه‌ندێك له‌مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن كه‌جێگای شانازیوو به‌خته‌وه‌ریه به‌م مانایه بوونی رِێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ژنانی پێگه‌یشتوو و لێهاتوو له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستاندا و له‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری و هونه‌ریی و زانستی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م رِاستیه‌یه كه‌مێژوویه‌كی پرِله‌سه‌رفرازیوو سه‌ربه‌رزی بۆخۆیان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان تۆماركردوه .
له‌كۆتایدا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئافره‌تانى جیهان و به‌تایبه‌ت ئافره‌تانى كوردستان كرد.