بۆ بایه‌خدان به ژینگه‌ى كوردستان و چاره‌سه‌رى خاشاك و ئاوى قورس وه‌زیرى شاره‌وانى له‌گه‌ڵ شاندێكى ژینگه‌ى ئه‌ڵمانى كۆبووه‌وه
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه هۆڵگر دیهڵ نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ژینگه له هه‌رێمى فیدرالى هێسن له ئه‌ڵمانیا و جۆزێف فیشه‌ر نوێنه‌رى رێكخراوى ژینگه‌ى هه‌رێمى هێسن و ، به‌رێوه‌به‌رى گشتى ئاو و ئاوه‌رۆ و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بوو، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار خۆشحاڵى خۆى به‌سه‌ردانى ئه‌م شانده ده‌ربرِى و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه پاراستنى ژینگه‌ى كوردستان به‌شێكى گه‌وره‌ى ده‌كه‌وێته بوارى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار كه بریتین له چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى زبڵ و خاشاك و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى ئاوه‌رۆى قورس و، بۆ ئه‌مه‌ش پلانى ستراتیژیمان دارِشتووه.
شاندى میوانیش وێراى پیشاندانى سوپاش گوزارى خۆیان بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه رێكخراوه‌كه‌یان وه‌ك رێكخراوێكى حكومى بۆ پاراستنى ژینگه له هه‌رێمى هێسنى ئه‌ڵمانى له ساڵى 2008 له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌ستێكیان هه‌بووه بۆ هه‌ماهه‌نگى و هاریكارى له‌بوارى پاراستنى ژینگه‌ى كوردستان و هه‌روه‌ها مه‌شق و راهێنانى كارمه‌ندانى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ چۆنیه‌تى كاركردن له‌م بواره گرنگه‌دا و ئێستا ئێمه خوازیارین كه ئه‌م گرێبه‌سته به‌رده‌وامى هه‌بێت و هه‌ماهه‌نگى و هاریكارى زیاتر له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و هه‌رێمى هێسن هه‌بێت.
وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار وێراى پێشوازیكردنى له‌م هه‌نگاوه‌ى هه‌رێمى هێسن بۆ هاریكارى له‌بوارى ژینگه‌ى كوردستان و ده‌ست خۆشى لێكردنیان، باسى ئه‌وه‌ى كرد كه ئه‌ڵمانیا خاوه‌نى ئه‌زموونێكى گه‌وره‌یه له‌بوارى پاراستنى ژینگه و چاره‌سه‌ركردنى ئاوى قورس و زبل و خاشاك، هه‌ربۆیه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه ئاماده‌یه هه‌موو هاریكاریه‌ك پێشكه‌شى شاندى میوان بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م هاریكارییه له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و هه‌رێمى هێسن به‌رده‌وام بێت.