بروسكەی سەرەخۆشی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی كۆجی دوایی غەنی بلووریان

بروسكەی سەرەخۆشی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی كۆجی دوایی غەنی بلووریان
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی یەكجارەكی تێكۆشەرو چالاكڤانی سیاسی دێرینی كورد، غەنی بلووریان _ مان پێگەیشت ، كە هەموو ژیانی خۆی بۆ سەربەرزی گەلی كوردستان تەرخانكردبوو ، سونبلێكی دیاریش بوو لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستاندا و بە هۆی چالاكییە سیاسییەكانی بە گشتی 25 ساڵ زیندانی بووە و ماوەیەكی زۆریش لە ئاوارەییدا ژیاوە.

بە لە دەستدانی كاك بلووریان ، گەلەكەمان كەسایەتییەكی كاریگەری لە دەست چوو ، ئێمە مانانیش دۆستێكی دێرین و بەوەفاو دڵسۆزمان لە دەست چوو.

هەر بەو بۆنەیەوە هاوخەمیی خۆمان بە هەموو خەڵكی كوردستان و خانەوادەو كەسوكارو هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو رادەگەیەنین و هاوبەشی خەمیانین.

ئێمە دڵنیاین كە ناوی ئەو تێكۆشەرە بە درەوشاوەیی لە ئاسمانی كوردستاندا و لە نێو لاپەڕەكانی مێژووی پڕسەروەری میللەتەكەماندا دەمینێتەوە.

هەزار رەحمەت لە گیانی پاكی ئەو نیشتمانپەروەرە و لە خوای گەورە داواكارین گیانە پاكەكەی بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات كە ماڵئاواییەكەی كەسەرێكی گەورەی خستە دڵی هەموو كوردێكەوە .

اناللە وانا الیە راجعون

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
10/3/2011
Top