سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێشه‌مم په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د.ئه‌رسه‌لان بایز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (5)ی نائاسایی خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌برد.
به پێی راگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی به ده‌ست سایتی(گوڵان میدیا) گه‌یشتووه، سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه، كه بریتی‌بوو له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خستنه‌روو گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌ت كه‌به‌پێی برگه‌ی 17ی بریاری په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 2011 پێكهێنراوه بۆ به‌دواداچوون و گوێگرتن له‌داخوازی خۆپێشانده‌ران و خاڵه‌كه‌ی تریش تایبه‌تبوو به‌باری كه‌ركوك و شوێنه كوردستانییه دابرِاوه كێشه له‌سه‌ره‌كان\".
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه\"" دوای خوێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كار سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: له‌دانیشتنی سبه‌ی 9/2/2011 كه‌سه‌عات 2ی پاشنیوه‌رۆ به‌رێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه ده‌بێت\"".
ئاماژه‌به‌وه‌شدا دراوه\"" له‌كاتی خستنه‌رووی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیژنه تایبه‌تییه‌كه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی له‌سه‌ر راپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تی به‌دواداچوونی داخوازییه‌كانی خۆپێشانده‌ران، بۆیه جارێكی دیكه كاتی‌یان پێده‌به‌خشین بۆ گفتوگۆكردن وگه‌یشتنه ئه‌نجام و ئه‌م خاڵه دوا ده‌خه‌ین بۆ دانیشتنی دوای دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی كه‌بریاره سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماده‌بێت و به‌مجوۆره‌ش كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا\""."