سه‌رۆكی نوێی هه‌واڵگری توركیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی ئاكشامی توركی، راوێژكاری ئاژانسی هه‌واڵگری نیشتمانی توركی -میت- هاكان فیدان له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیكه‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
چه‌ند رۆژێك له مه‌وبه‌ر فیدان سه‌ردانی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای كرد، برِیاریشه دوای گهرِانهوهی راسته‌وخۆ سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی پرسی كورد‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ئاكشامی ئاماژه به‌وه ده‌كات فیدان له میانی سه‌ردانییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه به‌گشتیش پرسی چه‌ك دانانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كات.
رۆژنامه‌كه تێشك ده‌خاته سه‌ر سه‌ردانییه‌كه‌ی باڵیۆزی توركیا له به‌غدا موراد ئۆزجه‌لیك كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه، باس له‌وه‌ش ده‌كات ئۆزجه‌لیك پێشنیارێكی نموونه‌یه‌كی خستۆته به‌رده‌م سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان، پێشنیاره‌كه‌ش كه تایبه‌ته به شێوازی كاری پارتی كرێكاران له سه‌ر شێوه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستان/ئێران، هه‌روه‌ها پێشنیاره‌كه‌ی ئۆزجه‌لیك هه‌وڵیكی دیكه‌یه بۆ بلۆككردنی په‌كه‌كه له به‌كارهێنان و ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی قورس.
ئاكاشمی جه‌خت له سه‌ر گرنگی سه‌ردانییه‌كه‌ی راوێژكاری هه‌واڵگری نیشتمانی _میت_ هاكان فیدان ده‌كات كه برِیاره له دوو هه‌فته‌ی دیكه‌دا بگاته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌شیر ئاتالاَی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی كۆبۆوه.
-pukmedia