محه‌مه‌د ئێسحان: هه‌ر داواكارییه‌ك كه باس له دواخستنی سه‌رژمێری له شاری كه‌ركووك بكات ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه
هه‌ولێر _ سامان
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری به‌غدا رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ل ئه‌وه دایه سه‌رژمێری گشتی دانیشتووان له شاری كه‌ركووك له كاتی ده‌ست نیشان كراوی خۆیدا به‌رِێوه‌بچێت.
محه‌مه‌د ئێحسان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری به‌غدا به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ل ئه‌وه دایه سه‌رژمێری گشتی دانیشتووان له شاری كه‌ركووك له كاتی ده‌ست نیشان كراوی خۆیدا به‌رِێوه‌بچێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" هه‌ر جۆره داواكارییه‌ك كه باس له دواخستنی سه‌رژمێری له شاری كه‌ركووك بكات ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه\"".
وتیشی\"" ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ئێستا حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له سه‌ر بنه‌مای سیاسییه نه‌ك ئیداریی، بۆیه ده‌بێت حكومه‌تی داهاتووی عێراق ئه‌و هه‌لاَنه‌ی له مه‌رِ په‌یوه‌ندییه‌كانی له گه‌ل حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داوه دووباره‌ی نه‌كاته‌وه\"".
جێی باسه دوا سه‌رژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق له ساڵی 1987 له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجامدرا، له‌و كاته‌ی سه‌رژمێرییه‌كی دیكه له ساڵی 1997 ته‌نیا له 15 پارێزگای عێراقی جگه له سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.
به‌پێی خولی سه‌رژمێرییه‌كان له عێراق ده‌بوو له ساڵی 2007 سه‌رژمێرییه‌كه له عێراق ئه‌نجامدرابووایه به‌لاَم به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منی سه‌رژمێرییه‌كه بۆ ساڵ 2009 دواتریش بۆ 2010 دواخرا."