سه‌رۆكى به‌ده‌په‌: 2010 ساڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورده‌ له‌ توركیا

سه‌رۆكى به‌ده‌په‌: 2010 ساڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورده‌ له‌ توركیا

گولاَن/ساڵح محمد
له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ى (حورِیه‌ت)ـى توركی (سه‌لاَحه‌دین ده‌میرداش) سه‌رۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراتى(به‌ده‌په‌) ئاشكرایی كرد كه‌ ئاشتى كارێكى چاوه‌رِوان كراوه‌ له‌ توركیا، و رِایگه‌یاند: ئاشتى له‌ توركیا نه‌ك ته‌نها شتێكه‌ رِه‌نگه‌ بێته‌دى به‌ڵكو له‌ده‌ستى خۆماندایه‌ و چاوه‌رِىَ ده‌كه‌م ساڵى 2010 ببێته‌ ساڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌ توركیا.

توركیا ساڵى رِابردودا ته‌نها لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كێشه‌ى كورد ده‌كرد كه‌ هه‌نگاوێكى ئازایانه‌ و بوێرانه‌ بو كه‌ پێشتر هیچ لایه‌نێك نه‌یانتوانیوه‌ هه‌وڵ بۆ ئه‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد بده‌ن.

له‌به‌شێكى ترى وته‌كانیدا ئه‌حمه‌د ده‌میرداش رِه‌خنه‌ى له‌ پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى توركیا گرت و گوتى: كێشه‌ى كورد نزیك بو له‌ چاره‌سه‌ر كردنه‌وه‌ به‌لاَم پارتى داد و گه‌شه‌پێدان به‌ربه‌ست ده‌خاته‌ به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ و نایه‌وێت كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر بكرێت تا كورد كاریگه‌رى نه‌بێت له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌هۆى ترسی له‌ له‌ده‌ستدانى پۆست و پایه‌كانى، چونكه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد به‌گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنى دیموكراتى دانه‌نرێت له‌ توركیا بۆ كورد.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراتى داواكاریه‌كانى كوردى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌ توركیا خسته‌ رِو و رِایگه‌یاند: پێویسته‌ گۆرِانكارى له‌ ده‌ستوری توركیا بكرێت ناكرێت له‌ ده‌ستوردا هاتبێت كه‌ توركیا به‌س موڵكى تورك بێت ته‌نها ئه‌وان مافیان هه‌بێت له‌ ولاَتى توركیادا، و ده‌بێت ده‌ستور ده‌ستورێك نه‌بێت ته‌نها بۆ تورك بێت به‌ڵكو ده‌بێت ده‌ستورى سه‌رجه‌م هاولاَتیانى توركیا بێت و هه‌مو هاولاَتیه‌ك مافی هه‌بێت كه‌ زمانى دایك بزانێت و خۆى فێربكات به‌پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى توركیا كه‌له‌ماده‌ى 42ـى ده‌ستورى توركیا هاتوه‌ هیچ كه‌سێك بۆی نییه‌ جگه‌ له‌زمانى توركى هیچ زمانێكى تر فێرببێت.

له‌كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا (سه‌لاَحه‌دین ده‌میرداش) سه‌رۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراتى زیادكردنى ده‌سه‌لاَتى یه‌كه‌ ئیداریه‌كانى شاره‌كان و رِێكخستنى رِژێمێكى مه‌ده‌نى به‌ چاره‌سه‌ركردنى 95%ـى كێشه‌ى كوردى له‌قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ر كێشه‌ى كورد ته‌نها به‌كه‌سێك یان لایه‌نێك بكرێت و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ پارتى ئاشتى و دیموكراتى(به‌ده‌په‌) ده‌یه‌وێت كێشه‌ى كورد له‌ توركیا به‌ ئاشتى و دیموكراتى چاره‌سه‌ربكات نه‌ك وه‌كو پارتى كرێكارانى كوردستان به‌چه‌ك.

سه‌رچاوه‌: الإلاف
Top