سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه به‌شێك له پرۆژه‌ی نابوكۆ بۆ هه‌نارده‌كردنى گازی سروشتی بۆ ئه‌وروپا
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی \"سی ئێن ئێن\""، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم له وتوێژ و دانوستاندایه له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی پرۆژه‌ی \""نابوكۆ\"" تا له‌ورێیه‌وه گازه سورشتییه‌كه‌ی هه‌رێم هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا بكات.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به‌شداربوونی هه‌رێم له‌و پرۆژه‌یه‌دا و هه‌نارده‌كردنی گاز و نه‌وته‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه مافێكی ده‌ستوریی هه‌رێمی كوردستانه و لادان نییه له ده‌ستوری عیراق.
به‌تایبه‌تیش باسی له‌وه كرد كه به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه كوردستان بكه‌نه خاڵی په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان و وڵاتانی ناوچه‌كه و كوردستانیش بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دروستبوونی ناوچه‌یه‌كی ئابوری به‌هێزی تێدایه و كارئاسانیش بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌كرێت تا بێنه هه‌رێمی كوردستان و كاربكه‌ن.
پرۆژه‌ی نابوكۆ پرۆژه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی له‌رێی بۆرییه‌وه بۆ ئه‌وروپا، پرۆژه‌كه له ئازه‌ربایجانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به توركیادا ره‌تده‌بێت و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌یه‌وێت له‌و رێیه‌وه گازی سروشتی خۆی بنێرێته ئه‌وروپا. بڕیاره پرۆژه‌كه له ساڵی 2016دا بكه‌وێته‌بواری كاركردنه‌وه. وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێت له‌رێی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه له فشاری روسیا و ئه‌و وڵاتانه كه‌مبكه‌نه‌وه كه گازی روسیایان پێدا ره‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێت، به‌وپێیه‌ش ئه‌وروپییه‌كان سورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه و ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان ببێته به‌شێك له‌و پرۆژه‌یه، ئه‌وا ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی پێده‌به‌ستێت و هه‌رێمیش ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی ستراتیجی و ئابوری گرنگ بۆ ئه‌وروپییه‌كان.
به‌رهه‌م ساڵح ئاشكرایكرد كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان 3 تا 6 ترلیۆن مه‌تر موكه‌عه‌ب گازی سروشتی هه‌بێت و ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره و وتی: \""له دیدگای ستراتیجی و ئابورییه‌وه پێمان وایه كه پێویسته به‌شێك بین له پرۆژه‌ی نابوكۆ\"".
"