سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كۆبۆ‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجامی دوا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و نه‌مسا بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه له‌و سه‌ردانه‌یه‌دا بۆ توركیا هه‌ستی به گۆڕانێكی گه‌وره كردووه له هه‌ڵوێستی سیاسی ئه‌و وڵاته كه ئه‌مه‌یش جێی خۆشحاڵییه، به تایبه‌تی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان كه ماوه‌یه‌كه ده‌ستی به چاكسازیی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و دیموكراتی كردووه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێش ببات، بۆیه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان پشتگیری له‌و كرانه‌وه دیموكراتیه‌ته‌ی توركیا ده‌كه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له رووی سیاسی و ئابووری و بازرگانییه‌وه به‌ره‌و پێشتریان ده‌به‌ین به‌شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوولا بێت و له‌م رووه‌وه سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند كه ئێمه ده‌مانه‌وه‌ێ یه‌ك هه‌ڵوێست بین نه‌ك هه‌ڵوێستێك رابگه‌یه‌نرێ و دواتر یه‌كێكی تر بڵێ من له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته نیم.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌شی بۆ فه‌ره‌نسا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند كه ئه‌م سه‌ردانه وه‌رچه‌رخانێك بوو بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كوردستان و خودی سه‌رۆك ساركوزی پشتگیری خۆی بۆ گه‌لی كوردستان دووپاتكرده‌وه و بۆ به‌ره‌و پێشبڕدنی په‌یوه‌ندییه‌كانیش رێككه‌وتنێك هاته مۆركردن كه له هه‌موو روویێكه‌وه بایه‌خی خۆی هه‌یه و له كاتی جێبه‌جێكردنیدا زۆر خزمه‌ت به ژێرخانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كات.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، توپبارانكردنی هه‌رێم له لایه‌ن هه‌ندێ له وڵاتانی دراوسێوه خرایه به‌رباس كه چۆن زیان به ژینگه و هاوڵاتیانی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێ و له‌م رووه‌وه‌ش ئاماده‌بووان كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه كاری عه‌سكه‌ری له‌سه‌ر سنوور ئه‌نجام ده‌ده‌ن موراعاتی هه‌رێم بكه‌ن و زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌گه‌یه‌نن و هه‌وڵ بده‌ن واقیعیانه بیر بكه‌نه‌وه و پشتگیری خۆشیان بۆ كرانه‌وه‌ی دیموكراتیه‌كه‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان دووپاتكرده‌وه و ته‌ئكیدیشیان له‌وه كرده‌وه كه به كاری توندوتیژی هیچ شتێك نایه‌ته ئه‌نجام، به‌ڵكو به دیالۆگ و رێگه‌ی ئاشتییه‌وه.
ده‌رباره‌ی ره‌وشی سیاسی عێراق و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌درێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، سه‌رۆك بارزانی تیشكی خسته سه‌ر دوایین هه‌نگاوه‌كان و ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه ئێستا ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان خه‌ریكی دانوستاندنن، گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی خۆمان بپارێزین و ناو ماڵی خۆمان رێكتر بكه‌ین.
ئه‌مه‌و له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه راو سه‌رنجی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و ته‌وه‌رانه خسته‌ڕوو و سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیشیان بۆ توركیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی سیاسی و میللی له قه‌له‌م دا، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی توركیا و پشتگیری خۆشیان بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی دووپاتكرده‌وه كه هه‌میشه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستاندا بووه.