سوپای توركیا سێ كیلۆمه‌تر له خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌زێنێ
له لێدوانێكدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، ئه‌حمه‌د ده‌نیز دووپاتیكرده‌وه عه‌سری دوێنێ چوارشه‌ممه پێكدادانێكی توند له نێوان سوپای توركیا‌و گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه‌ی حیفه‌ت ته‌نین له‌برزاییه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستان روویداوه.
ده‌نیز رایگه‌یاند له میانی پێكدادانه‌كه‌دا گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه توانیویانه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به سوپای توركیا بگه‌یه‌نن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سوپای توركیا وێرِای به‌كارهێنانی هێزێكی زۆر‌و تانك و زرێپۆش، له‌رێگه‌ی فرۆكه‌یشه‌وه پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌ی له‌ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆمبارانكردووه.
له‌لای خۆشییه‌وه سوپای توركیا دوێنێ چوارشه‌ممه له به‌یانێكدا رایگه‌یاند هێزه‌كانیان توانیویانه سنووری هه‌رێمی كوردستان ببرِن بۆ راوه‌دوونان و له‌ناوبردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند له‌و سنوور برِینه‌دا توانیویانه چوار گه‌ریلای په‌كه‌كه بكوژن.
سوپای توركیا لبه‌یانه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌وان بۆ راوه‌دوونانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ناچاربوونه دوو، سێ كیلۆمه‌تر خاكی هه‌ێمی كوردستان ببه‌زێنن.