رۆژنامه‌ی "شرق الاوسط": بارزانی له‌ پاریس مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆكى وڵاتی له‌گه‌ڵ كرا

رۆژنامه‌ی
گوڵان- كوردۆ شابان

رۆژنامه‌ی شرق الاوسط-ى له‌نده‌نی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ فه‌ره‌نسا و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ ساركۆزی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، و مۆركردنی یاداشتی هاوكاری، هه‌واڵێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئه‌و مامه‌ڵه‌ دبلۆماسییه‌ باڵایه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كرا، له‌هه‌واڵه‌كه‌دا به‌هه‌ند وه‌رگیراوه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ وه‌رگێرِدراوی ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌یه‌:

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی حكومه‌تی داهاتووی عێراق: نامانه‌وێ هیچ پێكهاته‌یه‌ك په‌راوێز بخه‌ین
دوێنێ له‌ كۆشكی "ئیلیزیه‌" وڵاتی فه‌رِه‌نسا پێشوازییه‌كی تایبه‌تی له‌ "مه‌سعود بارزانی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌شایسته‌ی سه‌رۆكى وڵاتان بێت. ئه‌م سه‌ردانه‌ش به‌داوه‌تنانمه‌ی فه‌رمی سه‌رۆك نیكۆلا ساركۆزی ئه‌نجامدرابوو. هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بارزانی چاوی كه‌وت به‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیران، و له‌لایه‌ن بیرنارد كۆشنه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ داوه‌تى نیوه‌رِۆ خوانێك كران كه‌ به‌ئاماده‌بوونی سه‌فیری فه‌رِه‌نسا له‌ به‌غدا \"فه‌رید یاسین\"" و وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، و وه‌زیری كشتوكاڵ، و راوێژكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، ئه‌نجام درابوو. دووابه‌دووای دانیشتن و خوانه‌كه‌یان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ راگه‌یاندنه‌ فه‌رِه‌نسى و عێراقی و كوردییه‌كان كرا.

له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، كه‌ له‌سه‌ره‌تایدا یاداشتێكی هاوكاری له‌نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی كوردستان مۆركرا، كۆشنه‌ر ته‌كیدی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ى هه‌ردوولا كرده‌وه‌، و بارزانی به‌هاورِێی سی ساڵێ ته‌مه‌نی وه‌سف كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌و رۆڵانه‌ی بینیویه‌تی بۆ هاوكاریكردنی كورده‌كانی عێراق، كاتێك ئه‌و كارایه‌كی مرۆیی بوو له‌ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌تی دووای جه‌نگی كه‌نداوى یه‌كه‌م، و دانانی بناغه‌یه‌كی پارێزگاری بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌رێگه‌ نه‌دا فرِۆكی جه‌نگی عێراقی دزه‌ بكاته‌ ناوچه‌كه‌وه‌، كۆشنه‌ر وتیشی: 30 ساڵه‌ چاوه‌رِێی ئه‌م رۆژه‌ ده‌كه‌م\"". پێش دوو ساڵیش كۆشنه‌ر به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی چووه‌ هه‌ولێر و قونسوڵخانه‌ی له‌و شاره‌ كرده‌وه‌، و ساڵی پاریش له‌هه‌مان شاری بنكه‌یه‌كی رۆشنبیری فه‌ره‌نسی كرده‌وه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مانه‌ كۆشنه‌ر به‌هاورِێیه‌كی دێرینی گه‌لی كورد داده‌نرێت.

حكومه‌تی فه‌رِه‌نسا كرانه‌وه‌كانی خۆی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رفراوانتر كردووه‌، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق، كه‌وا به‌پێی ده‌ستوور رێگه‌ ده‌دات، هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی ده‌ركی هه‌بێت. ئه‌مانه‌ دووابه‌دواى ئه‌و ماوه‌ درێژه‌ دێت له‌ دوودڵی پاریس بۆ كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌عێراق، و له‌كۆتاییدا هه‌لى قۆسته‌وه‌ و برِیاریدا په‌یوه‌ندی دبلۆماسی له‌گه‌ڵ عێراق پته‌وبكات، و سه‌ردانه‌كه‌ی ساركۆزی و سه‌رۆكی حكومه‌تی فه‌رِه‌نسا بۆ به‌غدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ بوون، له‌ده‌ره‌نجامیشدا پاریس ئاماده‌یی ده‌ربرِی بۆ هاوكاریكردنی عێراق له‌بواری ئه‌منی و ئاماده‌كدنی پێداویستی سه‌ربازی، و بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ رێكه‌وتنێك واژووكرا.
كۆشنه‌ر له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند: یاداشتنامه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، رێگه‌ده‌دات په‌یوه‌ندی بازرگانی و پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجی و ته‌ندروستی و زانستی به‌رفراوان هه‌بێت له‌ نێوانماندا، و بارزانی ئه‌و رۆڵه‌ی ئه‌وانی به‌به‌رز نرخاند، و رایگه‌یاند كه‌ فه‌رِه‌نسا له‌چه‌ندین بوواری به‌رفراوان ده‌توانێت هاریكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات، و له‌میانه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی هه‌ردولا له‌سه‌ری رێككه‌وتون، كردنه‌وه‌ی په‌یمانگایه‌كی شوێنه‌وارناس و زناستی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ هه‌ولێر و قوتابخانه‌یه‌كی كشتوكاڵی و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تر له‌ بوواره‌كانی وزه‌ و ئاوو ئاوه‌رِۆ.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ بارزانی رایگه‌یاند: ده‌بێت كوردستان ببێته‌ خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتی فه‌رِه‌نسا، تاوه‌كو ئاساییش و ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رقه‌رار بێت. و له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بارزانی وتی: لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ڤیتۆ له‌دژی هیچ لایه‌نێك به‌كار ناهێنن، و سه‌رنجی ئێمه‌ ته‌نها له‌سه‌ر كارنامه‌ی حكومه‌ت ده‌بێت، و پێشمان باشتره‌ حكومه‌تێكی فره‌ لایه‌نی نیشتیمانی پێكبهێنرێت، چونكه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رامۆشكردنی هیچ لایه‌نێكى عێراقی نین.
سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوك بارزانی له‌سه‌ر قسه‌كانی پێشتری خۆی سوور بوو كه‌ ده‌بێت بگه‌رِینه‌وه‌ بۆ ده‌ستوور و ماده‌ی 140 رێگه‌ چاره‌یه‌، و ئه‌وانی دژی چاره‌سه‌ری كه‌ركوكن به‌رێگه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ دژی خودی ده‌ستوریشن كه‌ زۆرینه‌ى هه‌ره‌زۆری گه‌لانی عێراق ده‌نگیان پێ داوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ نه‌وت، بارزانی تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و لیكحاڵى نه‌بونانه‌ی له‌نێوان ئه‌وان و حكومه‌تی ناوه‌ند هه‌یه‌، ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی 17%ى هه‌بێت، كه‌ئه‌مه‌ به‌پێی ده‌ستوور دیاری كراوه‌، وتیشی ئه‌و ته‌نگه‌ژانه‌ی پیشتر هه‌بوون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند، كه‌م بونه‌ته‌وه‌، و ئێستا رازى بوون گریبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام بارزانی هیچ به‌روارێكی دیاری نه‌كرد بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له‌هه‌رێمه‌كه‌ی، به‌ڵام پێشبینی كرد كه‌ دووای دامه‌زراندی حكومه‌تی نوێ بكرێت."
Top