سەرۆكی ههرێمی كوردستان : نامانەوێت هیچ پێكهاتەیەكی عێراق پەراوێز بخرێت یاخود لاواز بكرێت
هەروەها لەبارەی یاداشتی هاوكاری نێوان هەردوولا ، سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا كە بەم نزیكانە دەچێتە واری جێبەجێ كردن، لەبەشێكی دیكەدا دەربارەی پرسی كەركووك سەرۆكی ههرێمی كوردستان دووپاتی لەجێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوور كردەوە.
هەروەها لەبارەی ناردنە دەرەوەی نەوت ، سهرۆك بارزانی گوتی:
كوردستانی ئێراق ئامادەیە نەوت هەناردە بكاتەوە بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتننانەی لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت كردوویەتی و لە زووترین كات لەگەڵ پێكهێنانی حكوومەتی فیدراڵی دەتوانێت دەست بەو كارە بكات.
سەرۆكی ههرێمی كوردستان گوتیشی: وادەیەكی دیاریكراو نییە، بەڵام ئەو هەناردانە هەر كە حكوومەتی فیدراڵی پێكهات دەست پێدەكاتەوە. وتیشی\" دەستوور مافی پێمانداوە بە دوای نەوتدا بگەڕێین، بەڵام داهاتەكەی بۆ هەموو خەڵكی ئێراق دەبێت.
سەرۆكی ههرێم باسی لەوەشكرد، كە لایەنەكانی كوردستان هیچ ڤیتۆیەكیان نییە لەسەر هیچ لایەنێكی بەغدا بۆ پێكهێنانی حكوومەت و گوتی: ئێمە ئامادەین و خەریكی گفتوگۆكردنین، ئێمە نامانەوێت هیچ پێكهاتەیەكی ئێراق پەراوێز بخرێت یاخود لاواز بكرێت.
"