دوای دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان , ساركۆزی بریاریدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات

دوای دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان , ساركۆزی بریاریدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات
ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدولڵا مسته‌فا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت وگوزار و ئه‌ندامی شاندی یاوه‌ری به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ره‌نسا، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تیدا به‌ گۆڤاری گوڵانی راگه‌یاند : ئه‌مرۆ كاتژمێر 11ی پێش نێوه‌رۆ به‌رێز نیكۆلاس ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێشوازی له‌به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردوو له‌ میانی دیدارێكی دۆستانه‌دا چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی گرنگ و په‌یوه‌ندار به‌ هه‌رێمی كوردستان و فه‌رنسا له‌ بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و گه‌شتیاری و شوێنه‌وار ناسی و بازرگانی باسیان لێوه‌كرا، به‌رێز سه‌میر عه‌بدوڵڵا مسته‌فا له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ گۆڤاری گوڵان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ سه‌رۆك سارۆكۆزی به‌ سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌رێزیان پیشانداوه‌ ، به‌رێز سه‌میر عه‌بدوڵڵا مسته‌فا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی یاوه‌ری سه‌رۆك بارزانی له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ گوڵان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ پاش نێوه‌رۆی ئه‌مرۆ به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رێز بێرنارد كۆشنه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبۆته‌وه‌ و له‌ میانه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یادداشتانه‌مه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا ئیمزاكراوه‌ و دوای ئیمزاكردنی ئه‌م یاداشتنامه‌یه‌ش هه‌ردوو به‌رێزان بارزانی و كۆشنه‌ر پێكه‌وه‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیان گرێداوه‌.
شایه‌نی باسه‌ گۆڤاری گوڵان له‌ ژماره‌ 785ی رۆژی 14/6/2010 دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رێز بێرنارد كۆشنه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدا بوو تیایدا ئاماژه‌ی به‌ ئیمزاكردنی ئه‌و یادداشتنامه‌ هاوبه‌شه‌ كردبوو.
Top