د. به‌رهه‌م ساڵح گه‌یشته له‌نده‌ن
بڕیاره كۆنفرانسی گه‌شه‌پێدانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌رۆژانی 15-16 ی ئه‌م مانگه، به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی بازرگانی وڵاتانی جیهان و به‌شداریی وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری له‌نده‌ن ساز بكرێت.
ئامانج له‌كۆنفرانسه‌كه به‌ره‌وپێش بردنی زیاتری ره‌وشی وه‌به‌رهێنانه له‌هه‌رێمی كوردستان و هاندانی كۆمپانیاكانی جیهانه بۆ سه‌رمایه‌گوزاریی كردن تيايدا، هه‌روه‌ها بۆ ناساندنی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه به ژووره بازرگانییه‌كانی وڵاتان.
سایتی كۆنفرانسى كوردستان له‌زاری د. به‌رهه‌م ساڵح بڵاویكرده‌وه، "حكومه‌تی هه‌رێم پێشوزایی له‌و كۆمپانیا بیانییانه ده‌كات كه‌دێنه هه‌رێمی كوردستان و سه‌رمایه‌كانیان به‌گه‌ڕده‌خه‌ن له‌پێناو به‌ره‌وپێش بردنی كه‌رتی تایبه‌ت و به‌ره‌وپێش بردنی بواری ئابوری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش واده‌كات ناوچه‌كه ببێته مه‌ڵبه‌ندی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بنیاتنان و ده‌روازه‌یه‌كیش بێت بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق".