تـا ئـێستا سـوپـای ئـ‌ێران لـه خـاكی هـه‌رێـم نـه‌كـشاوه‌تـه‌وه
به‌پرسێكی باڵای سه‌ربازیی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، تا ئه‌م چركه ساته هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشێیان نــه‌كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه، كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه، له لێدوانه‌كه‌یدا روونیكرده‌وه كه هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندان و تا ئێستا نـه‌كشاونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاوه مه‌حمود به ئاژانسی پـه‌یـامـنـێـری راگه‌یاند، تا ئێستا هێزه‌كانی ئێران له شوێنی خۆیاندا ماون و نه‌كشاونه‌ته‌وه".
ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ئاژانسی پـه‌یـامـنـێـر سوپاسالاری عێراق بابه‌كر زێباری رایگه‌یاندبوو
"به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له به‌رده‌ست هێزه‌كانی عێراقی و ئه‌مه‌ریكی دان، هێزه‌كانی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران، سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان پێشێل نه‌كردووه".
زێباری گوتیشی: ئه‌گه‌ر هاتوو سوپای ئێران له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراویش پێشێلكاریان ئه‌نجام دابێت و دزه‌یان كردبێته نێو خاكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا پاشه‌كشه‌یان كردووه و نه‌ماون.
سوپا سالاری هێزه‌كانی عێراقی فیدراڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌و ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌كی شاخاوی سه‌خته‌و پاشه‌كشه‌كردنی مه‌فه‌ره‌زه‌یه‌كی 20 تا 30 نه‌فه‌رمی كارێكی زۆر زه‌حمه‌ت نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر هاتووش بن، ئێستا گه‌ڕاونه‌ته نێو سنووركانی خۆیان و پاشه‌كشه‌یان كردووه".
سوپا سالاری عێراقی فیدراڵ دووپاتیكرده‌وه، كه هێزی ئاسمانی عێراقی ته‌كنه‌لۆژیای زۆر پێشكه‌وتووی هه‌یه و ده‌توانێت ده‌ست نیشانی هه‌ر جموجۆڵێكی نائاسایی بكات.
-PNA