له پارێزگای به‌سرِه به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئالاَی كوردستان و عێراق رێپێوانێك بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران رێكده‌خرێ
دوێنێ شه‌ممه به‌مه‌به‌ستی ده‌ربرِینی نارِه‌زایی له دژی تۆپبارانه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران و به‌زاندنی سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌و ولاَته‌وه، ژماره‌یه‌ك له شێخی عه‌شیره‌ت و رۆشنبیران و خه‌ڵكی پارێزگای به‌سرِه رێپێوانێكیان بۆ به‌رده‌م باره‌گای كونسوڵخانه‌ی ئێران له به‌سرِه رێكخست.
له‌مباره‌یه‌وه رێكخه‌ری رێپێوانه‌كه عه‌بدولئیلا كازم راگه‌یاند ئه‌و له میانی ئه‌و رێپێوانه‌دا به‌توندی ده‌نگی نارِه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌رده‌برِن، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به‌زاندنی یه‌ك بسته خاكی هه‌رێمی كوردستان پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستانه.
خۆپێشانده‌ران له میانی رێپێوانه‌كه‌یاندا ئالاَی كوردستان و عێراقیان به‌رزكرده‌وه‌و دا‌واشیان ده‌كرد ده‌ست به‌جێ ئێران ئه‌و تۆپبارانكردنانه رابگرێ و جارێكی دیكه‌ش دووباره‌یان نه‌كاته‌وه به‌بیانووی بێبه‌ڵگه.