هێزه‌كانی ئێران به‌ته‌واوی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كشانه‌وه‌

هێزه‌كانی ئێران به‌ته‌واوی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كشانه‌وه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكدا سه‌رۆكی سوپا سالاری عێراق فه‌ریقی یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێرانی له‌دوا خاڵی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.

زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هێزه‌كانی ئێران به‌ شێوه‌یه‌كی كه‌م هێڵی پێشه‌وه‌ی نێوان سنووری ئێران و هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاندبوو، به‌لاَم دواتر به‌ته‌واوی له‌و ناوچانه‌ كشانه‌وه‌.
سه‌رۆكی سوپا سالاری عێراق باسی له‌وه‌شكرد هێزه‌كانی عێراقی توانای ته‌كنه‌لۆژیای پێكه‌وتوویان هه‌یه‌ بۆ چاودێریكردنی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك كه‌ له‌سه‌ر سنووری ولاَتانی دراوسێ رووده‌دات.

له‌ كۆتاییدا زێباری ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌ هێزه‌كانی ئێران زۆر به‌ ئاسانی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كشاونه‌ته‌وه‌.

جێی باسه‌ چه‌ند رۆژژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ بیانووی راوه‌دوونان و له‌ناوبردنی چه‌كداره‌كانی پژاك هێزه‌كانی ئێران سنووری هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاندوو تۆپبارنی ئه‌و ناوچانه‌شیان ده‌ستپێكرد كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به‌ دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ گه‌یشت.
Top