سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له دۆسییه‌ی به‌زۆر ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده عێراقییه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه
له وه‌لاَمی پرسیارێكی په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و ولاَته سه‌باره‌ت به پرسی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده عێراقییه‌كان له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیاوه بۆ ولاَتی خۆیان، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا د‌یڤید كامیرۆن رایگه‌یاند به‌جیدی به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه‌یه ده‌كات.
دوێنێ چوارشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌بێت هه‌موولایه‌ك له‌سه‌روشیانه‌وه خودی عێراقییه‌كان دان به‌وه‌دابنێن ئێستا عێراق بۆته ولاَتێك له‌رووی ئابووری و بازرگانییه‌وه له بوژانه‌وه‌یه‌كی ته‌واودایه‌و تادێ بارودۆخی ئه‌منیش باشتر‌و جێگیرتر ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ واده‌كات جارێكی هه‌لی گه‌رِانه‌وه‌ی عێراقییه‌كان بۆ ولاَتی خۆیان ببێته واقیع و نابێت ئه‌و عێراقییانه‌ی تا ئێستا مافی په‌نابه‌رێتیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست خۆیان بده‌ن.
كامیرۆن دووپاتیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وان دڵنیابوون له‌سه‌قامگیری بارودۆخی ئه‌منی عێراق ئه‌و كات له‌سه‌ر په‌ناهه‌نده عێراقییه‌كان پێویست ده‌كه‌ن بگه‌رِێنه‌وه ولاَته‌كه‌یان.
جێی باسه دوێنێ چوارشه‌ممه كۆمسیۆنی بالاَی په‌ناهه‌نده‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یان حكومه‌تی عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی ولاَتانی به‌ریتانیاو سوید‌و نه‌رویژو هۆڵه‌ندا ده‌ستیان كردووه به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی تا ئێستا مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رنه‌گرتووه.