سه‌رۆك بارزانى ئاماده‌ى پێكهێنانى لیژنه‌ى ئاماده‌كارى بۆ دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه‌ى دۆستایه‌تیى كوردى ــ ئه‌ڵمانى بوو
ئه‌لیپ مه‌سفێڵداس سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ردوو پارتی دیموكرات و سۆشیال مه‌سیحی فه‌رمانڕه‌وای ئه‌ڵمانیا خۆشحاڵی خۆیانی به هه‌نگاوی یه‌كه‌می به‌ره‌و دۆستایه‌تی كوردستان و ئه‌ڵمانیا ده‌ربڕی و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانیشی به فاكته‌رێك كه هه‌نگاوه‌كه‌یان چالاك و به‌رهه‌مدار تر ده‌كات وه‌سف كرد.
سه‌باره‌ت به مێژووی كوردستانیش ئه‌وه وه‌ك مێژووی نموونه‌ی گه‌لێك كه له پێناو ئازادی و ئاسووده‌یی ژیاندا خه‌باتی كردووه لێكدایه‌وه‌و ئاگایی و شاره‌زایی خۆی و تێكڕای ئه‌ڵمانیه‌كانیشی له مێژووی تێكۆشانی بارزانی نه‌مرو كاریگه‌رییه‌كانی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاری و ئازادیخوازی كوردستاندا راگه‌یاند.
سه‌رۆك بارزانیش ئه‌ڵمانیاو گه‌لی ئه‌ڵمانیایی وه‌ك وڵات و گه‌لێكی دۆست و نزیك به كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان له قه‌ڵه‌مداو هیواشی خواست به دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان- ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵاوییه سیاسیه و ئابووری و كلتوورییه‌كان و ئاشتی و ئاریكاری و هه‌ماهه‌نگی و نێوان هه‌ردوولا فراوان و قوڵتر بكات .
له گفتوگۆی نێوان سه‌رۆك و ئاماده‌بووانی رێوره‌سمه‌كه‌شدا ره‌وشی گشتی هه‌رێمی كوردستان و ئێستا و ئاینده‌كه‌ی باسی لێكرا و گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌یه‌كی كراوه‌ش بۆ ئه‌و ته‌وه‌ره ناوخۆی و ئیقلمی و نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندیدارن به‌رێوه‌چوو.
له كۆتاییشدا لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان – ئه‌ڵمانیا له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و په‌رله‌مانی ئه‌كادیمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا پێكهێنراو وابریاریشه له داهاتوویه‌كی نزیكدا كۆمه‌ڵه دۆستایه‌تیه‌كه له رێوره‌سمێكدا رابگه‌یه‌ندرێت.