سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانى بالیۆزخانه‌ى عێراق له به‌رلین كرد
له‌دیدارێكدا بالیۆزى عێراق به‌ناوى سه‌رجه‌م به‌رپرس و كارمه‌ندانى بالیۆزخانهوه به‌خێرهاتنى سه‌رۆك بارزانى كرد و سوپاسى ئه‌م سه‌ردانه‌شى كردن، دواتر پوخته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به‌ئه‌رك و كاره‌كانیان پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك بارزانى كرد به‌تایبه‌ت له ههلسوراندنى كارى عێراقییه‌كان له‌م ولاته‌دا .
سه‌رۆك بارزانیش هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ئه‌رك و كاره‌كانیان بۆ خواستن و خوازیارى ئه‌وه‌ش بوو له‌رێگه‌ى بالیۆزخانه‌ى عێراقه‌وه خزمه‌ت بههاوولاتیانى عێراقى به‌بێ جیاوازى بكرێ و رۆلی خۆیشیان له‌په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراقى فیدرال و ئه‌لمانیاى فیدرال بگێرن.