ئێران ره‌تی ئه‌وه ده‌كاته‌وه سنووری هه‌رێمی كوردستانی به‌زادبێ
له لێدوانێكدا باڵیۆزی ئێران له به‌غدا حه‌سه‌ن كازمی قومی ره‌تی ئه‌وه‌ی كرده‌وه سوپای ئێران به‌مه‌به‌ستی راوه‌دوونان و له‌ناوبردنی چه‌كدارانی پژاك سنووری هرێمی كوردستانیان به‌زاندبێت.
قومی ئاماژه‌ی ب
ه‌وه‌دا هه‌ندێك له‌ولاَتانی عه‌ره‌بی و ده‌زگا راگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی نێوان به‌غداو تاران تێكبده‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له بچووكترین ده‌رفه‌ت ده‌گه‌رِێن و ده‌یقۆسنه‌وه.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه تاكه هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ولاَتی دراوسێ بوونی چه‌كدارانی پژاكه له‌سنووری خاكی هه‌رێمی كوردستان.
قومی باسی له‌وه‌شكرد ولاَته‌كه‌ی جیدییه له پاراستنی گیان و ئاسایشی هاولاَتیان بۆ هه‌ركارێك كه‌ده‌یكات له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێسایه نییه، به پێویستیشی زانی هه‌ردوو ولاَتی دراوسێ هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ركارێك كه ده‌بێته مایه‌ی تێكچوون و گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان.
جێی باسه ماوه‌ماوه تۆپخانه‌كانی ئێران به‌بیانووی بوونی چه‌كدارانی پژاك ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه هاولاَتیان تێیدا زه‌ره‌ر مه‌ندی گیانی و مادی ده‌بن و له به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی هه‌رێم وێرِای ئیدانه‌كردنی داوای راگرتنی تۆپبارانكردنه‌كانیش ده‌كات.