یونایتد پریس ئه‌نته‌رناشیوناڵ: سه‌ركرده‌كانى كورد ده‌یانه‌وىَ له‌ "نابوكۆ" رۆڵیان هه‌بىَ

یونایتد پریس ئه‌نته‌رناشیوناڵ: سه‌ركرده‌كانى كورد ده‌یانه‌وىَ له‌
ئه‌نكه‌ره‌، توركیا، 8ى حوزه‌یران..

به‌پێى لێدوانى سه‌ركرده‌كانى هه‌رێمى كوردستانى عێراق له‌ ئه‌نكه‌ره‌، ده‌ڵێن كه‌ هه‌رێمى كوردستانى عێراق خاوه‌ن غازى سرووشتییه‌ و حازره‌ بۆ ئاسانكردنى رۆیشتنى غاز به‌ هێڵه‌ بۆرِییه‌كانى غازى "نابوكۆ" به‌ره‌و ئه‌وروپا.

له‌م هه‌فته‌یه‌دا، سه‌ركرده‌كانى كورد سه‌ردانێكى مێژوویان بۆ توركیا ئه‌نجامداوه‌ بۆ مه‌به‌ستى تاوتۆكردنى مه‌سه‌له‌كانى بازرگانى و ئاسایشى دوولایه‌نه‌.

له‌میانى چاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا، سه‌ركرده‌كانى كورد باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ردوو لایه‌ن به‌په‌رِۆشن بۆ به‌ره‌وپێشخستنى هه‌ماهه‌نگییه‌كى ستراتیژى له‌باره‌ى وزه‌.

به‌پێى راپۆرته‌كانى رۆژنامه‌ى "حورییه‌ت"ى توركی، "ئاشتى هه‌ورامى" وه‌زیرى وزه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكیدا ووتوویه‌تی كه‌ هه‌رێمه‌كه‌ى ده‌توانێت یاریده‌ده‌ر بێت له‌ وه‌دیهێنانى "نابوكۆ".

هه‌روه‌ها ووتى: "سالاَنه‌ ده‌توانین 490- تاكو 520 بلیۆن پێى دووجا له‌ غازى سرووشتى دابینبكه‌ین له‌پێناوى سه‌رخستنى پرِۆژه‌كه‌."

"هه‌ورامى" ووتى هه‌رێمى كوردستانى عێراق خاوه‌ن 280 ترلیۆن پێى دووجایه‌ له‌ غازى سرووشتى.

ئه‌وروپا جه‌ختیكردۆته‌ سه‌ر هێڵه‌ بۆرِییه‌كانى غازى "نابوكۆ" بۆ شكاندنى ده‌سه‌لاَته‌كانى رووسیا له‌ ناوچه‌كه‌ له‌سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى هه‌رێمى. ئه‌و هێڵه‌ بۆرِییانه‌ى كه‌ پێشنیاركراوه‌ و 2,500 میل درێژه‌، له‌ ولاَتى "ئازه‌ربایجان"ه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و له‌رێگاى توركیا-وه‌ ده‌رِوات تاكو ده‌گاته‌ ئه‌وروپا، ئه‌و هێڵه‌ بۆرِییانه‌ سالاَنه‌ 1.1 ترلیۆن پێى دووجا ده‌گوازێته‌وه‌ له‌ غازى سرووشتى به‌ره‌و ئه‌وروپا.

ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى "نابوكۆ" له‌ لێدوانێكیاندا گووتیان واژۆكردنى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌لایه‌نى توركیا له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ "هه‌نگاوێكه‌ به‌ره‌و ئارِاسته‌ى درووست" بۆ پرِۆژه‌كه‌.

شیكه‌ره‌وه‌كانى بوارى وزه‌ پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌رێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وروپا له‌ سه‌ره‌تاكانى ساڵى 2015 دوچارى كه‌مءكورِى بێته‌وه‌ له‌ غازى سرووشتى. چاوه‌رِوانه‌ "نابوكۆ" له‌ساڵى 2014ه‌وه‌ ده‌ست بكات به‌ گه‌یاندنى غاز بۆ ئه‌وروپا.
Top