سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان : به‌بۆچوونی من ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌گاته‌ئاستێكی زۆر باش

سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان : به‌بۆچوونی من ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌گاته‌ئاستێكی زۆر باش
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا و چاوپێكه‌وتنی به‌به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌، مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كۆبووه‌وه‌.

له‌باره‌ی وورده‌كاری سه‌فه‌ر و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری و به‌رپرسانی وركیا، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان فوئاد حوسێن له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند:

ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس كران گرنگ بوون و په‌یوه‌ندییان به‌كۆمه‌ڵێك پرسه‌وه‌هه‌بوو له‌وانه‌په‌یوه‌ندی ئێستای نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌سه‌ر ئاستی ئابوری و سیاسی. وه‌ هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا تیشك خرایه‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و رۆڵی كورد له‌عێراقدا، هه‌روا چۆن بتواندرێت ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه‌له‌نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان و توركیا و عێراق چۆن به‌ره‌و پێش ببردرێت، به‌گشتی رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌باسم لێوه‌ی كرد.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یدا كه‌به‌بۆچوونی من ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌گاته‌ئاستێكی زۆر باش، دوور نییه‌باس له‌په‌یوه‌ندی ستراتیژی ئابوری درێژ خایه‌ن بكه‌ین، باسكردنیش له‌مه‌سه‌له‌ی ستراتیژی ئابوری كۆمه‌ڵێك پرس ده‌هنێنێته‌پێشه‌وه‌، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌له‌گه‌ڵ توركیادا په‌یوه‌ندییه‌كی درێژ خایه‌ن ده‌بێت، چونكه‌ به‌رژوه‌ندی توركیا له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان دیاره‌، به‌رژوه‌ندی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا گرنگه‌، به‌و پێیه‌ی توركیا رۆڵێكی مه‌زن ده‌بێنێت له‌سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توركیا رێگه‌یه‌گی گرنگه‌به‌ره‌و ئه‌وروپا.

له‌كۆتاییدا راشیگه‌یاند، كه‌سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا باسی بارودۆخی كوردی كرد، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌رابردوو چۆن زوڵمی لێكراوه‌، ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ی به‌چه‌ند هه‌ڵوێستێكی خۆی دا ئه‌و كاته‌ی كه‌خۆی گه‌نج بووه‌و چۆته‌سه‌ر سنور و یارمه‌تی په‌نابه‌ر عێراقییه‌كانی داوه‌له‌سه‌ر سنوردا.
Top