ده‌قی وتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە سیمیناری‮ ‬دامەزراوەی‮ ‬ئۆرسامی‮ ‬توركی: ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئێمه‌ وای‮ ‬كردووە پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەردوولا پێ بنێتە قۆناغێكی‮ ‬تازە و ئاستێكی‮ ‬تازەوە

ده‌قی وتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە سیمیناری‮ ‬دامەزراوەی‮ ‬ئۆرسامی‮ ‬توركی: ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئێمه‌ وای‮ ‬كردووە پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەردوولا پێ بنێتە قۆناغێكی‮ ‬تازە و ئاستێكی‮ ‬تازەوە
رۆژی‮ ‬هەینی،‮ ‬بەرێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ هه‌رێمی كوردستان،‮ ‬لە ئەنكەرەی‮ ‬پایتەختی‮ ‬توركیا،‮ ‬لە لایەن دامەزراوەی‮ (‬ئۆرسام)ەوە سیمینارێكی‮ ‬بۆ سازدرا‮. ‬لەو سیمینارەدا،‮ ‬كە ژمارەیەك سیاسی‮ ‬و باڵیۆز و دیپلۆمات و كەسانی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬و توێژەران و بزنسمانان ئامادەیبوون سەرۆك بارزانی‮ ‬تیشكی‮ ‬خستەسەر بارودۆخی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وئێراق بەگشتی‮ ‬هەروەها تیشكی‮ ‬خستەسەر پەیوەندیی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان وتوركیا وگەشبینیی‮ ‬بەئایندەی‮ ‬ئەو پەیوەندییانە نیشاندا‮.

ڕۆڵی‮ ‬گرنگی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەبزاڤی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كوردو ئێراقی‮ ‬تازە
پرۆفیسۆر د‮. ‬مەلیحە ئالتونشك بەڕێوەبەری‮ ‬سیمینارەكە‮ ‬خۆشحاڵیی‮ ‬خۆی‮ ‬بەمیوانداریكردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان نیشانداو تیشكی‮ ‬خستە سەر ژیاننامەی‮ ‬بەڕێزیان و گوتی‮: ‬بەرێز بارزانی‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1946 لە مەهاباد لە ئێران لە دایك بووە‮. ‬بەرێزیان لە ساڵی‮ ‬1971 بۆ كۆمیتەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەڵبژێردرا و دواتر بۆ مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮. ‬وەك دەزانن،‮ ‬بەرێزیان لە خانەوەدایەكی‮ ‬بەناوبانگی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ئێراقە‮. ‬دواتر لە ساڵی‮ ‬1979 بە سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەڵبژێردرا و لە‮ ‬1993 و‮ ‬1999 بە سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هەڵبژێردایەوە‮. ‬بارزانی‮ ‬رۆڵێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بینی‮ ‬لە هێنانەئارای‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬نێوان پارتە سیاسییە كوردییەكان لە ئێراق‮. ‬لە دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬كەنداو لە ساڵی1991 ‮ ‬بەرێز بارزانی‮ ‬سەرپەرشتی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬كوردی‮ ‬لە دژی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەددام حوسێن دەكرد‮. ‬یەكەم هەڵبژاردن لەسەرتاسەری‮ ‬ئێراق لە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ئایاری‮ ‬ساڵی‮ ‬1992 ‮ ‬بەرێوەچوو كە‮ ‬یەكەم ئەنجوومەنی‮ ‬نیشتیمانیی‮ ‬كوردستان هەڵبژێردرا‮. ‬لە دوای‮ ‬2003 ‮ ‬بەرێز بارزانی‮ ‬بووە ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬حوكم و لە ئایاری‮ ‬2004 بووە سەرۆكی‮ ‬دەوریی‮ ‬ئەنجوومەنەكە‮. ‬ئەو رۆڵێكی‮ ‬زۆر گرنگی‮ ‬گێرا لە بەدەستهێنانی‮ ‬دانپێدانانی‮ ‬یاسایی‮ ‬بە هەرێمی‮ ‬كوردستان و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬یاسای‮ ‬ئیدارەی‮ ‬كاتی‮. ‬دواتر،‮ ‬ئەو كەسایەتییەكی‮ ‬گرنگ بوو لە داڕشتنی‮ ‬دەستووری‮ ‬ئێراق بە هاوبەشی‮ ‬لەگەڵ دامەزراوە سیاسییەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬كورد لە دانووستاندنی‮ ‬سیستەمێكی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬تازە بۆ ئێراق‮. ‬بەرێز بارزانی‮ ‬وەك‮ ‬یەكەم سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە لایەن پەرلەمانی‮ ‬كوردستانەوە‮ ‬لە‮ ‬12 حوزەیرانی‮ ‬2005 سوێندی‮ ‬خوارد‮. ‬لە تەمووزی2009 ‮ ‬لە‮ ‬یەكەم هەڵبژاردنی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬كوردستان بەرێزیان لە لایەن جەماوەرەوە هەڵبژێردرانەوە كە توانی‮ ‬69.9%ی‮ ‬دەنگەكان بەدەست بهێنێت‮. ‬وەك دەزانن،‮ ‬فەخامەتی‮ ‬بەرێز مسعودبارزانی‮ ‬لێرە لە توركیا لەگەڵ چوار وەزیردایە،‮ ‬وەزیری‮ ‬ناوخۆ،‮ ‬وەزیری‮ ‬سەرچاوە سروشتییەكان،‮ ‬وەزیری‮ ‬بازرگانی‮ ‬و وەزیری‮ ‬پەروەردە،‮ ‬و گوێبیستی‮ ‬ئەوە بووین كە رێككەوتننامەی‮ ‬گرنگ لە بواری‮ ‬ئەمنی‮ ‬و هاریكاری‮ ‬ئابووری‮ ‬لەگەڵ توركیا ئیمزا كراوە‮.


قۆناغێكی‮ ‬نوێی‮ ‬پەیوەندی

لەبەرایی‮ ‬سیمینارەكەدا سەرۆكی‮ ‬كوردستان خۆشحاڵیی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ ئەم دەرفەتە نیشانداو ئاماژەی‮ ‬بەوەدا ئەو سەردانە درێژەپێدەری‮ ‬سەردانی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەروەی‮ ‬توركیا بوو بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان وگوتی‮: ‬سەرەتا دەمەوێت بەخێرهاتنتان بكەم‮. ‬من زۆر خۆشحاڵم ئەم دەرفەتەم بۆ رەخساوە بۆ قسەكردن لەگەڵ ئێوە لەم بەیانییەدا‮. ‬سەردانەكەی‮ ‬ئێمە بۆ توركیا لە بەردەوامی‮ ‬و درێژەپێدەری‮ ‬ئەو سەردانەبوو كە لە لایەن وەزیری‮ ‬دەرەوە و وەزیری‮ ‬ناوخۆی‮ ‬توركیاوە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئێراق سازدرا‮. ‬دەتوانم بڵێم پەیوەندییەكانمان چوونەتە قۆناغێكی‮ ‬نوێوە‮. ‬قونسوڵییەی‮ ‬گشتی‮ ‬توركیا بە فەرمی‮ ‬لە توركیا كراوەتەوە‮. ‬گەورەترین و زۆرترین كۆمپانیای‮ ‬چالاك لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كۆمپانیا توركییەكانن‮. ‬ئێمە داهاتوویەكی‮ ‬گەش لە بەردەم خۆمان دەبینن بۆ ئەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بەهێز لە هەموو كایەكاندا دروست بكەین‮. ‬بۆیە ئێمە رێزمان هەیە بۆ خەڵكی‮ ‬توركیا و بۆ حكوومەتی‮ ‬توركیا،‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستییەی‮ ‬كە ئێمە دراوسێین،‮ ‬بۆیە خواستی‮ ‬ئێمەیە بۆ بە ئاشتییانە تا هەتایە بژین و پەیوەندی‮ ‬گەرموگوڕمان هەبێت‮. ‬لەسەر ئەم بنەمایە سەردانەكەم بۆ توركیا ئەنجام دراوە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەم پەیوەندییانە بەهێزبكەین و گەرموگوڕتر بكەین و پێشكەوتنی‮ ‬زیاتر لەم پەیوەندییانە بەدەست بهێنین‮. ‬بۆیە ئێمە دوێنێ چەند كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ فەخامەتی‮ ‬سەرۆك وەزیران و وەزیری‮ ‬دەرەوە و وەزیری‮ ‬ناوخۆ ئەنجامدا‮. ‬هەروەها زنجیرەیەك كۆبوونەوەمان سازدا و گەشبینین بە دەرەنجامی‮ ‬كۆبوونەوەكان كە لێكتێگەیشتنی‮ ‬هاوبەش هەیە‮. ‬هەروەك رەنگە بزانن،‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئاسایش لە هەرێمی‮ ‬كوردستان زۆر جێگیر و ئارامە‮. ‬ڕاستیی‮ ‬سەقامگیری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬دەتوانێت رۆڵ بگێڕێت بۆ ئەوەی‮ ‬ببێتە پردێك و دەروازەیەك بۆ بەرژوەندییە هاوبەشەكانی‮ ‬توركیا و ئێراق و ئەو پردە بۆ توركیا گرنگیشە كە دەتوانێت هەتاكو كەنداو بیبات‮. ‬ئێمە پابەندین بە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئێراق بە مەرجێك كە ئێراق بە گوێرەی‮ ‬دەستوور حوكم بكرێت لەبەر ئەوەی‮ ‬ئێمە ئەوە لە بەرژوەندی‮ ‬خەڵكی‮ ‬ئێراق و بەرژەوەندی‮ ‬سەرجەم ناوچەكەدا دەبینینەوە‮. ‬هەروەكو رەنگە بزانن،‮ ‬ئێمەی‮ ‬ئێراقی‮ ‬كارمان لەسەر مەسەلەی‮ ‬هەڵبژاردن كردووە و لەم دواییەشدا ئەنجامەكان لە لایەن دادگای‮ ‬دەستوورییەوە پەسەندكران،‮ ‬بۆیە لە ئێستاوە پرۆسەی‮ ‬جیددی‮ ‬دانووستاندن بۆ پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت دەستی‮ ‬پێ كردووە‮. ‬ئێمە وەك هەرێمی‮ ‬كوردستان رۆڵێكی‮ ‬یارمەتیدەر دەگێڕین،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬هەموو ئەو بەربەستانەی‮ ‬لەو بوارەدا دێنە پێش لابەرین‮. ‬ئێمە باوەڕمان وایە لەم قۆناغە و لە داهاتووشدا ئێراق پێویستی‮ ‬بە جۆرە حكوومەتێكە كە هەموو كەسێك لە خۆبگرێت،‮ ‬دەبێت حكوومەتێكی‮ ‬فراوان بێت كە هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬ئێراق لە خۆبگرێت‮. ‬سەركەوتوو نابێت ئەگەر تایەفەێك‮ ‬یا هەر پێكهاتەیەك پەراوێزبخرێت‮ ‬یا لە خۆنەگرێت‮. ‬لەسەر ئەو بنەمایە دانووستاندنەكان دەست پێدەكەنەوە و شاندی‮ ‬ئێمە لە حەفتەی‮ ‬داهاتوو دەچێتە بەغدا بۆ ئەوەی‮ ‬لەگەڵ كوتلەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬بەغدا دانووستاندن دەست پێبكەن‮. ‬لە راستیدا من نامەوێت بەردەوام بم لە قسەكردن،‮ ‬دەمەوێت دەرفەتی‮ ‬زیاتر بدەم بە ئێوە بۆ ئەوەی‮ ‬پرسیاری‮ ‬خۆتان بكەن ئەگەر هەتانە‮. ‬جارێكی‮ ‬دیكەش سوپاس بۆ هاتنان و خۆشحاڵم بە ئامادەبوونتان لێرە‮.

پەیوەندییەك لەسەر‮ ‬ڕێگای‮ ‬ڕاست

سەرۆك بارزانی‮ ‬لەوەڵامی‮ ‬پرسیارێكدا دەربارەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دوای‮ ‬ئەم سەردانە چی‮ ‬لە پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان توركیا و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەگۆڕێت ئاماژەی‮ ‬بەوەدا پەیوەندیی‮ ‬نێوان هەردوولا ئێستا لەڕێگەی‮ ‬ڕاستیدایە وگوتی‮: ‬بێگومان ئەوە ماوەیەكە پەیوەندی‮ ‬نێوان توركیا و هەرێمی‮ ‬كوردستان لەسەر رێگای‮ ‬راستدایە و ئەوەی‮ ‬ئەم سەردانە دەیهێنێتە ئاراوە بەرەوپێشچوونی‮ ‬زیاترە كە دەبێتە هۆی‮ ‬فراوانكردن و پەرەپێدانی‮ ‬زیاتر لەبوارەكانی‮ ‬هەماهەنگییە لە ئاستی‮ ‬جیادا بۆ ئەوەی‮ ‬زیاتر كاریگەرتر و چالاكتر بێت‮.


لەدژی‮ ‬توندوتیژین

سەرۆكی‮ ‬كوردستان جارێكی‮ ‬دیكە دووپاتیكردەوە‮ ‬ڕژانی‮ ‬خوێنی‮ ‬كوردێك‮ ‬یان توركێك مایەی‮ ‬دڵگرانییە و هەرێمی‮ ‬كوردستان هەمیشە لەدژی‮ ‬توندوتیژییەو گوتی‮: ‬سەرەتا دەمەوێت بڵێم‮ ‬ئێمە زۆر پێی‮ ‬كاریگەر دەبین و دڵگران و‮ ‬غەمبارمان دەكات كاتێك دەبینین خوێنی‮ ‬هەر هاووڵاتییەكی‮ ‬توركیا دەرژێت جا تورك بێت‮ ‬یا كورد‮. ‬ئێمە لە دژی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬و خوێنڕشتنین‮. ‬ئێمە زۆر پشتگیری‮ ‬ئەو سیاسەتە دەكەین كە لە لایەن فەخامەتی‮ ‬سەۆرك وەزیرانی‮ ‬توركیا و حكوومەتی‮ ‬توركیاوە دەستی‮ ‬پێ كردووە،‮ ‬سیاسەتی‮ ‬كرانەوە بۆ ئەوەی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد لە توركیای‮ ‬پێ چارەسەر بكرێت‮. ‬هەروەها ئەزموون سەڵماندوویەتی‮ ‬ئەم جۆرە پرسانە ناتوانرێت لە رێی‮ ‬توندوتیژی‮ ‬و رێگای‮ ‬سەربازییەوە چارەسەربكرێن‮. ‬ئێمە باوەڕمان وایە تا چەند سیاسەتی‮ ‬كرانەوە بەردەوام بێت ئەوەندە زیاتر ئەو هەنگاوانەی‮ ‬نراون كە زۆر جورئەتانە و بوێرانە بووە كە لە لایەن حكوومەت توركیا و بەتایبەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك وەزیرانەوە پیادە كراوە،‮ ‬ئەوەندە زیاتر ئێمە لە چارەسەرێكی‮ ‬مەعقوڵ و رێكوپێك نزیك دەكاتەوە‮. ‬و درێغی‮ ‬ناكەین و ئەوپەڕی‮ ‬هەوڵی‮ ‬خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی‮ ‬بۆ هەموو ئەوانەی‮ ‬دەیانگرێتەوە بە ئەرێنییانەوە وەڵامی‮ ‬ئەم سیاسەتی‮ ‬كرانەوەیە بدەن‮. ‬ئێمە وەكو حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زۆر پشتیوانی‮ ‬لێ دەكەین‮. ‬ئەمە سیاسەتی‮ ‬ئێمەیە چونكە ئێمە باوەڕمان وایە شەڕ‮ ‬ئەم كێشەیە چارەسەر ناكات و ئەزموون سەڵماندوویەتی‮ ‬كە دەبێت رێگاچارەی‮ ‬دیكە بدۆزینەوە و ئێمە ئامادەین بۆ دابینكردنی‮ ‬هەرجۆرە پشتیوانییەك‮ ‬یا هەماهەنگییەك كە پێویستە لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬توركیا بۆ دۆزینەوەی‮ ‬چارەسەرێكی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬بۆ ئەم پرسە وئەمە سیاسەتی‮ ‬ئێمەیە‮.

پاڵپشتیی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬هەناردەیی‮ ‬غاز بۆ توركیا‮

لەوەڵامی‮ ‬پرسیارێك دەربارەی‮ ‬پشتیوانیكردنی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬هەناردەیی‮ ‬غاز لەقەتەرەوە بۆ توركیا سەرۆك بارزانی‮ ‬نیشانیدا پشتگیری‮ ‬لەهەر كرانەوەیەكی‮ ‬لەمجۆرە دەكەین نەك تەنها لەقەتەرەوە بەڵكو‮ ‬غازی‮ ‬ئێراق وهەرێمی‮ ‬كوردستانیش دەكرێ بچێتە ئەو بۆڕییە‮. ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬ئێمە زۆر پشتگیری‮ ‬وەها كرانەوەیەك دەكەین نەك تەنها‮ ‬غازی‮ ‬قەتەر بەڵكو ئەو‮ ‬غازەی‮ ‬كە لە ئێراق و لە هەرێمی‮ ‬كوردستانیشدا هەیە بۆ ئەوەی‮ ‬بچێتە ناو ئەم بۆڕییە نەوتییەوە‮. ‬كارێكی‮ ‬زۆر باش دەبێت بكرێت‮. ‬ئەمە دەبێتە هۆی‮ ‬بەرەوپێشچوونی‮ ‬پەوەندییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئێراق و توركیا و ئەوروپاش‮. ‬ئێمە دەتوانن بەڵێن و گەرەنتی‮ ‬ئاسایش و سەقامگیری‮ ‬ئەو بۆڕییە نەوتانە بدەین كە بە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا رەتدەبن‮.

لەوەڵامی‮ ‬جیهان جاندەمیر سەرۆكی‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬یوكسێل بۆ بنیاتنان گەشەسەندنی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬ئابوریی‮ ‬نێوان كوردستان وتوركیاو وەبەرهێنانی‮ ‬توركیا لەهەرێمی‮ ‬كوردستان سەرۆكی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬بێگومان ئێمە پشتیوانیی‮ ‬ئەو رۆڵەی‮ ‬كۆمپانیا توركییەكان لە ئێراق بە گشتی‮ ‬و لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەین‮. ‬چونكە ئێمە لە بەشەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئێراق رووبەرووی‮ ‬كێشەی‮ ‬ئەمنی‮ ‬دەبینەوە،‮ ‬كۆمپانیاكان ناتوانن لەوێ چالاكیی‮ ‬خۆیان ئەنجام بدەن‮. ‬بەڵام هەرێمی‮ ‬كوردستان كراوەیە بۆ بزنس و من دڵنیام تۆ‮ ‬یاسای‮ ‬وەبەرهێنانی‮ ‬ئێمەت بینیوە و خوێندووەتەوە،‮ ‬كە‮ ‬یاسایەكی‮ ‬كراوەیە،‮ ‬یاسایەكی‮ ‬رێكوپێكە،‮ ‬یاسایەكە لە بەرژوەندی‮ ‬وەبەرهێنەرە كە ئیمتیازات دەبەخشێتە كۆمپانیا و وەبەرهێنەركان‮. ‬ئێمە دەمانەوێت پێشوازی‮ ‬لەم دەرفەتە بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬بزنس بێتە هەرێمەكە‮. ‬بێگومان،‮ ‬راستی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە كونسوڵگەریی‮ ‬توركیا لە هەرێمدا كراوەتەوە‮ ‬دەبێتە هۆی‮ ‬رەخساندنی‮ ‬هەڵی‮ ‬زیاتری‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئێمە بزانین و تێبگەین لەوەی‮ ‬ئەو كۆمپانیایانەی‮ ‬لە لایەن حكوومەتی‮ ‬توركیاوە ناسراون لە لایەن حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیشەوە باشتر بناسرێن‮. ‬ئەمە دەبێتە هۆی‮ ‬پێدانی‮ ‬دڵنیایی‮ ‬و گەرەنتییەك بە ئێمە كە ئەم كۆمپانیایانە دەتوانن رۆڵێكی‮ ‬كاریگەر بگێڕن بەڵام ئێمە پێشوازی‮ ‬و پشتیوانی‮ ‬لە كۆمپانیای‮ ‬وەها دەكەین‮.

دانووستانی‮ ‬دوای‮ ‬هەڵبژاردن‮

سەرۆك بارزانی‮ ‬لەوەڵامی‮ ‬پرسیاری‮ ‬ماری‮ ‬تارێسا هیلال باڵیۆزی‮ ‬كەنەدا لە ئەنكەرە دەربارەی‮ ‬دانوستانەكانی‮ ‬دوای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬ئێراق جەختی‮ ‬لەسەر جێبەجێكردن وپابەندبوون بەدەستوور كردەوە بەلانەدان لەهیچ‮ ‬یەك لەخاڵەكانی‮ ‬وگوتی‮:‬لە هەڵبژاردن چوار لیستی‮ ‬سەرەكی‮ ‬گەورە سەركەوتن كە لیستەكانی‮ (‬العراقیە‮) ‬بە سەرۆكایەتی‮ ‬عەللاوی،‮ ‬لیستی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬یاسا بە سەرۆكایەتی‮ ‬مالیكی،‮ ‬ئیئتیلافی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬ئێراقی‮ ‬و هاوپەیمانی‮ ‬كوردستانی‮. ‬هیچ كام لەم لیستانە نەیانتوانی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬دەنگەكان بەدەست بهێنن كە بتوانێت حكوومەت بەبێ كوتلەكانی‮ ‬دیكە پێك بهێنێت‮. ‬دەستووری‮ ‬ئێراق دەلێ گەورەترین كوتلە كە زۆرینەی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬بەدەستهێنابێت بۆ پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت رادەسپێردرێت‮. ‬هەندێك لە خوێندنەوەكانی‮ ‬ئەم ماددەیە كە لە لایەن دادگای‮ ‬دەستوورییەوە كران دەڵێ گەورەترین لیست مەرج نییە كوتلەی‮ ‬براوەی‮ ‬هەڵبژاردن بێت بەڵكو بەر لە چوون بۆ پەرلەمان‮ ‬یا پێش ئەوەی‮ ‬یەكەم كۆبوونەوەی‮ ‬پەرلەمان ساز بكرێت،‮ ‬ئەگەر دوو كوتلە بتوانن‮ ‬یەكبگرن و‮ ‬یەك كوتلە پێكبهێنن ئەوە دەبێتە گەورەترین كوتلە،‮ ‬یا گەورەترین كوتلە كە بۆ پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت راسپێردرێت‮. ‬چەند رۆژێك پێش ئێستا،‮ ‬دادگای‮ ‬دەستووری‮ ‬ئەنجامی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پەسەندكرد‮. ‬بۆیە تا ئێستا،‮ ‬تا ئەم لەم ساتەوەختە،‮ ‬ئێراقییە گەورەترین كوتلەی‮ ‬براوەیە‮. ‬بەڵام ئەگەر بەر لە چوونە پەرلەمان،‮ ‬پێش ئەوەی‮ ‬پەرلەمان كۆببێتەوە،‮ ‬ئەگەر لیستی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬یاسا و لیستی‮ ‬ئیتیلافی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬ئێراقی‮ ‬یەكیانگرت ئەوان دەبنە گەورەترین كوتلە‮. ‬ئەگەر وەك ئێستا بمێنێتەوە،‮ ‬ئەوە دەبێت عەللاوی‮ ‬راسپێردرێت بۆ پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت‮. ‬ئەگەر دوو كوتلەی‮ ‬دیكە‮ ‬یەكیان گرت ئەوە دەبێت كاندیدی‮ ‬ئەوان راسپێردرێت بۆ پێكهێنانی‮ ‬حكوومەت‮. ‬ئێمە ئێستا تەنها دوو هەفتەمان ماوە بۆ ئەوەی‮ ‬پەرلەمان كۆببێتەوە بۆیە ئەوە زۆرترین كاتە كە ماومانە‮. ‬ئێمە وەكو كورد بەردەوام دەبین لە رۆڵگێڕانی‮ ‬خۆمان‮. ‬رۆڵی‮ ‬ئێمە زۆر‮ ‬ڕوونە بەوەی‮ ‬ئێمە ناچینە ناو هاوپەیمانێتییەكەوە لەگەڵ شیعە بۆ ئەوەی‮ ‬سوننە پەراوێزبخرێن‮ ‬یان دووربخرێتەوە و نە لەگەڵ سوننە هاوپەیمانی‮ ‬دەبەستین بۆ ئەوەی‮ ‬شیعە لاواز بكەین،‮ ‬بەڵكو ئەوەی‮ ‬ئێمە دەمانەوێت هەموومان پێكەوە كار بكەین و لەو حاڵەتەشدا ئێمە رۆڵێكی‮ ‬كاریگەر دەگێڕین‮. ‬بەڵام ئەگەر لایەنێك بیەوێت لایەنەكانی‮ ‬دیكە پەراوێزبخات‮ ‬یا دووربخاتەوە ئەوە ئێمە نابینە بەشێك لێی‮.

پاڵپشتیی‮ ‬نەمانی‮ ‬ڤیزا لەنێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان وتوركیا

سەرۆكی‮ ‬كوردستان پاڵپشتیی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ نەمانی‮ ‬ڤیزا لەگەشتی‮ ‬نێوان توركیاو هەرێمی‮ ‬كوردستان نیشاندا وگوتی‮: ‬بێگومان ئێمە پشتگیری‮ ‬لە بۆچوونی‮ ‬لابردنی‮ ‬ڤیزا دەكەین بۆ ئەوەی‮ ‬چی‮ ‬دیكە ڤیزا پێویست نەبێت‮. ‬بەڵام بێگومان ئەمە بڕیاڕێكە وەزارەتەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەردوو پایتەخەت،‮ ‬ئەنكەرە و بەغدا،‮ ‬بڕیاری‮ ‬لەسەر دەدەن،‮ ‬بەڵام لە بارەی‮ ‬ئێمەوە ئەوە ئێمە حەزدەكەین لاببردرێت بۆ ئەوەی‮ ‬ببێتە رەخساندنی‮ ‬هەلێكی‮ ‬باشتر بۆ گەشەپێدانی‮ ‬ئاسۆی‮ ‬هەماهەنگییەكان‮.


پەیوەندیی‮ ‬نێوان ئێراق و دراوسێكانی‮

سەرۆك بارزانی‮ ‬لەوەڵامی‮ ‬پرۆفیسۆر د‮. ‬مەلیحە ئالتونشك لەبارەی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوان ئێراق ودراوسێكانی‮ ‬گوتی‮: ‬سیاسەتی‮ ‬ئێمە روونە ئێمە حەز دەكەین پەیوەندی‮ ‬دراوسێیی‮ ‬باش و دۆستانەمان لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دراوسێ هەبێت و هەروەها پەیوەندییەك بێت كە لەسەر بنەمای‮ ‬هەماهەنگی،‮ ‬لەسەر بنەمای‮ ‬رێزگرتنی‮ ‬هاوبەش و قازانجی‮ ‬هاوبەش بێت‮. ‬هەروەها ئێمە دەمانەوێت دراوسێكانی‮ ‬ئێراق‮ ‬یارمەتیمان بدەن بۆ ئەوەی‮ ‬بەسەر ئەو كێشانەدا زاڵبین و لەو قەیرانانە دەربچین كە رووبەروویان بووینەتەوە‮. ‬بەڵام ئەوە بە مانای‮ ‬ئەوە نایات كە وڵاتانی‮ ‬دراوسێ دەستوەربدەنە كاروبارەكانی‮ ‬ئێمە لە ئێراق و نەش لە جیاتی‮ ‬ئێراقییەكان بڕیار بدەن‮. ‬من دەتوانم پێتان رابگەیەنم ئەوەندەی‮ ‬ئێمە ئاگامان لێبێت و چاودێریمان كردبێت و لە نزیكەوە چاودێری‮ ‬بارودۆخەكەمان كردووە لەوەتەی‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێم بەعس لە ئێراق،‮ ‬ئێمە نەمانبینیوە‮ ‬یەك تیرۆریست لە سنوور بپەڕێتەوە لە توركیاوە بۆ ئێراق‮. ‬ئەم مەسەلەیەش زۆر بەرز رادەگیردرێت لە لایەن خەڵكی‮ ‬ئێراق و خەڵكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانەوە چونكە هیچ خوێنێكی‮ ‬ئێراقی‮ ‬نەڕژاوە لە دەرەنجامی‮ ‬تیرۆریستانەوە كە پشتیوانییان لێ كرابێت‮ ‬یاخود چاویان لێ پۆشیبێ كە توركیا وەك رێگایەك بەكاربهێنن،‮ ‬بۆیە ئەو هەڵوێستە جێی‮ ‬دەستخۆشییە‮. ‬توركیا‮ ‬یارمەتی‮ ‬پێشكەش ئەو كەسانە نەكردووە كە لە سنووری‮ ‬توركیاوە بێنە نێو خاكی‮ ‬ئێراق وچاوی‮ ‬لێیان نەپۆشیوە‮.

گەشبینی‮ ‬بەئایندەی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوان هەردوولا

لەوەڵامی‮ ‬پرسیاری‮ ‬باڵیۆزی‮ ‬فینلەندا لەبارەی‮ ‬ئایندەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان وتوركیا وبینینی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بەبەردەوامی‮ ‬لەتوركیا،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان خۆشحاڵیی‮ ‬بەوپێشكەوتنەی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوان هەردوولا نیشانداو‮ ‬گەشبینیی‮ ‬خۆی‮ ‬بەئایندەی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬نێوان هەردوولا نیشانداو گوتی‮: ‬بە دڵنیاییەوە ئەم سەردانە وای‮ ‬كردووە پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەردوولا پێ بنێتە قۆناغێكی‮ ‬تازە و ئاستێكی‮ ‬تازەوە‮. ‬ئەمە زۆر شتێكی‮ ‬ئاساییە بۆ ئێمە كە بێینە ئێرە و براكانمان لە توركیا دێن و سەردانمان دەكەن،‮ ‬ئەمە ئامانجەیەكە و شتێكی‮ ‬ئاساییە‮. ‬لە كاتێكدا لە راستیدا دوێنێ وەزیری‮ ‬دەرەوە لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانیەكەدا گوتی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئاسایی‮ ‬نەبێت ئەوەیە سەردان نەبێت‮. ‬كە سەردان هەبوو،‮ ‬ئەمە شتێكە كە دەبێت ئاسایی‮ ‬بێت و من هاوڕای‮ ‬ئەم قسەیەم‮.

دەربارەی‮ ‬هەبوونی‮ ‬ناوچەی‮ ‬بازرگانیی‮ ‬ئازادیش سەرۆكی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬لە راستیدا ئەم مەسەلەیە لەلایەن هەردوولاوە ئیشی‮ ‬لەسەر دەكرێت‮. ‬وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كاری‮ ‬لەسەر دەكات‮.
Top