سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كۆده‌بنه‌وه
ئه‌مرِۆ 5/6 د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌واشنتۆن، له‌شاری سلێمانی پێشوازیكرد له وه‌فدێكی ئه‌ندامانی كۆنگرێس و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا كه پێكهاتبوو له جه‌یمس ئینهۆف و جۆن بارسۆو جۆرج ڤۆینینگ ئه‌ندامانی كۆنگرێس و دۆڵ لامبرو جاك كینگستۆن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه بۆ ئاگاداربوون له بارودۆخی عیراق و روونكردنه‌وه‌ی پێشهاته‌كان به‌سه‌ردانێكی گه‌یشتووه‌ته سلێمانی.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی بارودۆخی گشتی عیراق و دوایین پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.