فه‌لاح مسته‌فا: به هه‌موو پێوه‌رێك سه‌ردانی بارزانی بۆ توركیا سه‌ركه‌وتوو بوو
له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی "العراق الحرِ" به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌لاح مسته‌فا گوتی" سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی به سه‌ردانێكی ره‌سمی له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا نیكۆڵای ساركۆزی ده‌گاته پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا".
گوتیشی" ئه‌و سه‌ردانه‌ی بارزانی بۆ توركیا ئه‌نجامیدا به گوێره‌ی هه‌موو پێوه‌ره‌كان سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو و ئیجابی بوو".
روونیشیكرده‌وه، له میانه‌ی سه‌ردانییدا بۆ فه‌ره‌نسا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ره‌وشی سیاسی عێراقه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا وتوێژ ده‌كات.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی دوای زیاتر له 9 ساڵ، هه‌فته‌ی رابردوو به سه‌ردانێك گه‌یشته توركیا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.