روونكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له باره‌ی كرِینی ئۆتۆمبێله‌وه
بۆ ده‌رخستنى راستیه‌كان و بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى سه‌ربه‌رزى كوردستان كار و بڕیار و راستیه‌كانیان بۆ روون بێته‌وه، به‌گرنگمان زانى له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بڵاوبكه‌ینه‌وه، تاوه‌كو جه‌ماوه‌رى سه‌ربه‌رزى كوردستان فریوى ووشه بریقه‌داره‌كانى ئه‌و لایه‌نانه نه‌بن،كه خۆیان هه‌وڵى جێبه‌جێ كردنى كارێك ده‌ده‌ن و لایه‌نێكى تر‌ى پێ گوناهبار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كار و ڕووداوه‌كان وه‌ك خۆى بۆیان باس بكرێت ، بۆیه به‌گرنگمان زانى ئه‌م روونكردنه‌وه یه بڵاو بكه‌ینه‌وه:
كڕینى ئوتومبیل
یه‌ك له‌و هێرشه ناره‌واو نادروست و زیان بهخشانهى كه له‌چه‌ند رۆژى رابردوو دروست كران و هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن خۆیان واده‌ربخه‌ن كه ئه‌وان له‌دژى كڕینى ئوتومبیل بوون بۆ په‌رله‌مانتاران به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئه‌و بڕیاره‌ى ده‌ركردوه، كه ئه‌ویش به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتییه.
بۆ ئه‌وه‌ى لاى هه‌موان روون و ئاشكرا بێت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌بێ جیاوازى و له‌گشت فراكسیۆنه‌كان به‌تایبه‌تیش ئۆپۆزسیۆن، چه‌ندین جار گله‌یى و گازاندهكانیان ده‌گه‌یانده سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌وه‌ى زۆربه‌یان به تاكسى هاتوچۆ ده‌كه‌ن و شوێنى حه‌وانه‌وه‌یان نیه، بۆیه كێشه‌یان دێته به‌رده‌م و ده‌بێته ئاسته‌نگ و ناتوانن كاره‌كانیان به‌باشى جێبه‌جێ بكه‌ن.
بۆئه‌و مه‌به‌سته و رێز گرتن لهڕاوبۆچوونى فراكسیۆنه‌كانى ناو په‌رله‌مانى كوردستان به‌بێ جیاوازى، له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارمان دا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و دۆزینه‌وه‌ى رێگه چاره‌یه‌كى گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى هاتوچۆى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، دانیشتنێكى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گشت سه‌رۆك فراكسیۆن و لیسته‌كانى ناو په‌رله‌مان ئه‌نجام بده‌ین.
هه‌ر بۆیه كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و لیسته‌كان ئه‌نجام دراو هه‌ر هه‌موویان بێ جیاوازى و به‌تێكڕایى له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون ئوتومبیلێكى باش بۆ هه‌ر ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان بكڕدرێت و داوایان كرد سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌و كاره هه‌ڵسێت، لێره‌دا، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌تایبه‌تیش سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌ى پێ راگه‌یاندن: ئێمه نابینه بازرگان بۆ كڕینى ئوتومبیل به‌ڵكو بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌و كاره، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بڕه پاره‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كه‌ین و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش ده‌درێته ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان ئوتومبێله‌كه بكڕن و ئه‌بێت له‌ماوه‌ى ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانتاره‌كه‌دا ئوتومبیله‌كه‌ى هه‌بێت و كاره‌كانى په‌رله‌مانى پێ ئه‌نجام بدات و خه‌رجى ئوتومبیل و چاككردنهوهكهشی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى خۆى،بۆ ده‌ست نیشان كردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش پێویسته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پشتیوانییه‌كى یاسایى هه‌بێت بۆیه بڕیار درا ئه‌و داخوازیهى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌دانانى بودجه‌ى ساڵى نوێى په‌رله‌مان دا ره‌چاو بكرێت كه په‌سه‌ندكرا ئه‌وكات ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات، ئه‌وه‌بوو سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان سیی هه‌زار دۆلارى پێشنیار كرد، به‌ڵام سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كان به‌گشتى به‌تایبه‌تیش ئۆپۆزسیۆن ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان پێ كه‌م بوو هه‌وڵیان دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له په‌نجا ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت، هه‌ر بۆیه دواى گفتوگۆى زیاتر و بۆ رێزگرتن له‌ڕاى گشت سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان به‌ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه بڕیار درا بڕه پاره‌كه بكرێته چل هه‌زار دۆلار و بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى هاتوچۆ ته‌رخان بكرێت،
بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته بودجه‌ى بۆ ته‌رخان بكه‌ین، ئه‌وه‌ش ده‌بێت بكه‌وێته دواى په‌سه‌ند كردنى بودجه، هه‌ربۆیه له‌كاتى دیارى كردنى بودجه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كڕینى ئوتومبیل بۆ په‌رله‌مانتاران له‌به‌ر چاوگیرا و له‌كاتى په‌سه‌ند كردنى بودجه‌شدا ، به‌تایبه‌تیش ئه‌و خاڵه‌ى كه په‌یوه‌ندى بهبودجهى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه هه‌بوو ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌گشت فراكسیۆنه‌كان به‌بێ جیاوازى به ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه ده‌نگیان بۆ دا‌و هیچ فراكسیۆنێك دژى ئه‌و بڕیاره نه‌وه‌ستا له‌نێویشیان دا ئه‌ندامانى فراكسیۆنه‌كانى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى و یه‌كگرتووى ئیسلامى و كوردستانى و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان و ئازادى و یه‌كسانى كۆمه‌ڵایه‌تى و توركمان و كلدان سریان ئاسورى و ئه‌رمه‌ن. بۆیه ئێستا جێگاى سه‌رسوڕمان و مایه‌ى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه هه‌ندێك لا خۆیان لێ به‌رى ده‌كه‌ن و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به‌به‌رپرس ده‌زانن.
كاتێ بودجه دیارى كرا و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌گشت فراكسیۆنه‌كان ده‌نگیان بۆ دا واته ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌توافوق و ته‌نسیقى گشت فراكسیۆن و لایه‌نه‌كان و به‌پێى یاسا ته‌رخان كرا،نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ى هه‌ندێك په‌رله‌مانتار و هه‌ندێك فراكسیۆن كه ههوڵًى فریودانى جه‌ماوه‌رى كوردستانى پێ ده‌ده‌ن، بۆئه‌وه‌ى خۆیان لێ به‌رى بكه‌ن و لایه‌نى تر‌ى پێ تاوانبار بكه‌ن،چونكه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ پرۆژه‌ى تر به‌كار بهێنرایه كه‌چى خۆیان كارى زۆریان كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌م شێوه‌یه بێت و بۆ كڕینى ئوتومبیل بێت ئه‌مه‌ش به‌لاى ئێمه‌وه كارێكى خراپه و شاردنه‌وه‌ى راستیه‌كانه له‌جه‌ماوه‌ر و ده‌یانه‌وێ په‌رله‌مانى كوردستانى پێ له‌كه‌دار بكه‌ن و دڵى جه‌ماوه‌ر بڕه‌نجێنن، هه‌ر بۆ زانیارى جه‌ماوه‌رى سه‌ربه‌رزى كوردستان.
بابه‌تێكى تر كه زۆر پێویسته بوترێت و جه‌ماوه‌رى كوردستانى لێ ئاگادار بێت هه‌ندێك لایه‌نى ئۆپۆزسیۆنى ئیسلامییه كه ئێستا واى نیشان ده‌ده‌ن باشتره ئه‌گه‌ر ئوتومبێله‌كان موڵكى په‌رله‌مان بێت و لاى ئه‌وان بێت، هه‌ر بۆ ئاگادارى جه‌ماوه‌رى سه‌ربه‌رزى كوردستان ئه‌و لایه‌نه به‌رێزانه له‌دانیشتنه‌كان دا ده‌یانه‌ویست ئوتومبیل موڵكى تایبه‌تى بێت، چونكه وه‌ك ده‌یانوت له‌و كاته‌ى كه مولًكى په‌رله‌مان بوو،كارى تایبه‌تى پێ ئه‌نجام درا، ئه‌وا حه‌رامه، كه‌چى ئێستا به‌زمانێكى تر له‌راگه‌یاندنه‌كان قسه ده‌كه‌ن و خۆیان كردۆته ده‌مڕاست و پارێزه‌رى سه‌روه‌ت و سامانى میلله‌ت، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى سه‌رسوڕمانیه كه لایه‌نێك خۆى ئه‌و پێشنیاره‌ى كردبێ و رێز لهراوبۆچوونى گیرا بێت و ئێستاش به‌شێوازێك و زمانێكى تر قسه بكات هه‌ر بۆیه:
1- ئێمه له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و به‌ره‌چاوكردنى راوبۆچوونى گشت سه‌رۆك فراكسیۆن و لیسته‌كان، زۆر به‌ووردى پرسیی دابینكردنى هاتوچۆى په‌رله‌مانتارانمان گفتوگۆ كردوه، بۆ ئه‌وه‌ى به چ شێوازێك له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته مامه‌ڵه بكه‌ین كه سوودى زیاتر و خه‌رجیى كه‌متر بێت،
ئه‌گه‌ر سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئوتومبێلى بۆ گشت په‌رله‌مانتاران دابین كردبا و خۆى خه‌رجیه‌كانى به‌نزین و چاككردنه‌وه‌ى له‌ئه‌ستۆ گرتبا، ئه‌وا په‌رله‌مان ده‌بوایه چه‌ندین ده‌زگاى بۆ چاككردنه‌وه‌و باش راگرتنى ئوتومبیله‌كان دابین كردبا و وێراى زیادبوونى خه‌رجیه‌كى زۆر تر به‌درێژایى ئه‌و چوار ساڵه دا كه بێگومان، خه‌رجیه‌كانى هه‌ر ئوتومبیلێك لهنرخى ئوتومبیله‌كه زیاتر ده‌بوو .
2- پێویسته به‌ئه‌مانه‌ته‌وه بوترێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ كڕینى ئوتومبیل ته‌رخانكراوه، ته‌نها بۆ ئه‌و بابه‌ته به‌كاردێت نه‌وه‌ك بۆ پرۆژه و كارى تر، له‌حاڵه‌تى جێبه‌جێ نهكردنیشى ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌پێى یاسا و رێنماییه‌كان و عورفى كارپێكراو ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بودجه‌ى گشتى هه‌رێم.
3-ئه‌ندامى په‌رله‌مان هاتوچۆى زۆره و پێویستى به‌وه هه‌یه وه‌سیله‌ى گواستنه‌وه‌ى بۆ دابین بكرێت ، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌بودجه‌ى هه‌رێم - بودجه‌ى په‌رله‌مان دیارى كراوه‌و له‌بودجه‌ى په‌رله‌مانیش بودجه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیارى كرا بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئوتومبێل بكات.
ئێستاش كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى پێ ده‌درێت بۆ كڕینى ئوتومبیل لهروانگهى ئه‌وه‌یه كاره‌كانى خۆى وه‌ك په‌رله‌مانتارێك ئه‌نجام بدات و ئوتومبیلهكهش بۆ ئه‌وه‌یه كاره‌كانى له‌ماوه‌ى ئه‌و چوار ساڵه دا رابپه‌رێنێت و ئه‌ركى په‌رله‌مانتارى خۆى پێ ئه‌نجام بدات.
4-ئه‌م كاره بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى په‌رله‌مان نیه، به‌ڵكو به پله یه‌ك بۆ ئه‌نجام دانى كاره‌كانى په‌رله‌مانه و به‌دڵنیایى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستانه چونكه په‌رله‌مانتار به‌هانه‌ى ئه‌وه‌ى نامێنێت كه وه‌سیله‌ى گواستنه‌وه‌ى بۆ سه‌ردانى كردنى ناوچه‌كان نیه.
5- ا- ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه ته‌رخان كرا ئه‌ندامانى فراكسیۆنى گۆڕان لێى ئاگه‌دار بوون و لهدانیشتنهكانى فراكسیۆنه‌كان دا هاوڕا بوون وه له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مانیش له‌كاتى په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ دا و په‌سه‌ندیان كرد.
ب-له‌گشت په‌رله‌مانه‌كان ئاسانكارى هاتوچۆ پێشكه‌شى په‌رله‌مانتار ده‌كرێت، له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقیش له‌هه‌موو خوله‌كانى دا بڕه پاره‌یه‌كى زۆر زیاتر له‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له‌پێناو ئاسانكاریهكانى هاتوچۆى بۆ دابینكراوه و بوه‌ته موڵكى خۆى و ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانییش خه‌ڵات و پاداشت و ئیمتیاز نیه بهڵًكو هاوكاریه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتار كاره‌كانى په‌رله‌مانى خۆى به باشى و له‌به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵگه ئه‌نجام بدات.
ج- به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه بۆ كڕینى ئوتومبیلى په‌له‌مانتاران ته‌رخان كراوه، یه‌كه‌م لایه‌ن لێى سوودمه‌ند ده‌بن، كۆمه‌ڵگه‌یه چونكه هاوكاریه‌كه بۆ په‌رله‌مانتار كه بتوانێت باشتر و ئاسانتر سه‌ردانى ته‌واوى ناوچه‌كان بكات و كاتى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران له‌گشت فراكسیۆنه‌كان و به‌ڕاى هه‌مووان وه‌سیله‌ى باش واته كڕینى ئوتومبیل بۆ په‌رله‌مانتار و به كۆى ده‌نگ په‌سه‌ند كرا، كه هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئوتومبیلى خۆى له‌به‌ر ده‌ست بێت ئه‌وا بێ گومان له‌به‌رژه‌وه‌ندى په‌رله‌مان و كۆمه‌ڵگه ده‌بێت.
د-یاسا و ده‌نگى په‌رله‌مانتاران له‌گشت فراكسیۆنه‌كان، ئه‌و مافه‌یان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كه ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌و شێوه‌یه خه‌رج بكات.
وه‌كو ده‌زانن له‌كاتى په‌سه‌ندكردنى بودجه و به‌ر لهبودجهش هه‌موو فراكسیۆنه‌كان كۆ ده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌بودجه‌ى په‌رله‌مان پاره بۆ ئوتومبیل ته‌رخان بكرێت.
راگه‌یاندن
باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان رێگا نادات راگه‌یاندنه‌كان بچنه ناو هۆڵى په‌رله‌مان، له‌لایه‌كه‌وه ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌تیش گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، كه هه‌میشه ده‌سه‌ڵات به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه حزب و ده‌سه‌ڵات تێكه‌ڵه و پێویسته لێك جیا بكرێته‌وه، كه‌چى لێره‌دا ئه‌م به‌رێزانه ده‌یانه‌وێ راگه‌یاندنى حزبه‌كان نه‌ك هه‌ر له‌ده‌سه‌ڵات جیا نه‌بێته‌وه به‌ڵكو له‌ناو هۆڵى فه‌رمیى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانیش وه‌ك باره‌گاكانى حزب راگه‌یاندنى گشت حزبه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى هه‌ڵبژێردراوى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا بن، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى پرسیاره، چونكه له‌هیچ په‌رله‌مانێكى دنیادا نیه نه‌ك ته‌نها راگه‌یاندنى حزبه‌كان به‌ڵكو راگه‌یاندنه گشتیه‌كانیش نابێ بچنه ناو هۆڵى فه‌رمیى په‌رله‌مانه‌وه.بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك په‌رله‌مانى كوردستان پێویسته وه‌ك په‌رله‌مانه‌كانى تر كار بكه‌ین نه‌ك به ئاره‌زووى ئه‌م لایه‌ن یاخود ئه‌و لایه‌نى سیاسی و به‌كارهێنانى په‌رله‌مان له‌رێگه‌ى راگه‌یاندنه حزبیه‌كانه‌وه،بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تى خۆیان،
بۆیه به‌گرنگى ده‌زانین ئه‌م راستیه بۆ جه‌ماوه‌رى كوردستان دیار بێت و ئه‌و به‌رێزانه‌ى كه له‌میدیاكان دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن خه‌ڵكى چه‌واشه بكه‌ن پێویسته راستیه‌كان وه‌ك خۆى بۆ خه‌ڵكى كوردستان روون بكرێته‌وه.
به‌داخه‌وه ئه‌م بۆچونانه هه‌ڵه‌ن و زه‌ره‌ر و زیان لهئهزمونى هه‌رێم و كه‌سایه‌تى په‌رله‌مانتار و هه‌موو تاكێكى ئه‌م هه‌رێمه ده‌گه‌ێنێ و ئه‌م پروپاگه‌نده چه‌واشه كارییانه هه‌وڵدانێكه بۆ شاردنه‌وه‌ى راستیه‌كان له‌جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى كوردستان و هه‌وڵدانه بۆ سووك كردنى په‌رله‌مانى كوردستان، كه كارێكى بێ سووده، چونكه په‌رله‌مانى كوردستان شوێنێكى پیرۆزه و به‌هێمنى و هه‌ست به به‌رپرسیارێتى و به‌پێى یاسا كاره‌كانى خۆى ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌م بریاره‌ش بۆ ئه‌نجام دانى كاره‌كان و له‌به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵگه و هه‌رێمى كوردستانه و به‌راى ئێمه ئه‌ندامان ده‌توانن باشتر كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و چاودێرى دهسهلاًت بكه‌ن و ئه‌م كاره‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى هیچ كه‌س نیه به‌ڵكو له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتییه.
ئێمه‌ش له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بین لهروونكردنهوهى راستیه‌كان بۆ خه‌ڵكى سه‌ربه‌رزى كوردستان له‌گشت رووێكه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
4/6/2010