سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رنووسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رانی نووسینی ژماره‌یه‌ك گۆڤار و رۆژنامه‌ی توركیا كۆبووه‌وه
سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانه‌كه‌ی به سه‌ردانێكی گرنگ دانا‌و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسیه و ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیاشی وه‌ك ئاراسته‌یه‌ك كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری یه‌كده‌نگن شیكرده‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌ش سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له به‌كارهێنانی كه‌ناڵی دیاڵۆگ و لێكتێگه‌یشتن كرده‌وه و پاڵپشتی خۆی و هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ سیاسه‌تی كرانه‌وه‌ی دیموكراتی له توركیا و هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی دیكه كه كێشه‌كان به ئاشتی چاره‌سه‌ر بكات، دووپاتكرده‌وه