سبه‌ی هاوپه‌یمانی فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان واده‌یه‌ك بۆ سه‌ردانی به‌غدا و ده‌ست پێكردنی گفتوگۆیه‌كان له‌ گه‌ل لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق دیاری ده‌كات

سبه‌ی هاوپه‌یمانی فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان واده‌یه‌ك بۆ سه‌ردانی به‌غدا و ده‌ست پێكردنی گفتوگۆیه‌كان له‌ گه‌ل لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق دیاری ده‌كات
هه‌ولێر - سامان

محه‌مه‌د حكیم نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ هاوپه‌یمانی فراكسیۆنی كوردستانی به‌ سایتی( گولاَن- میدیا)ی راگه‌یاند" سبه‌ی (یه‌كشه‌ممه‌)، هه‌ر 15ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانووستاندكاری هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ل سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سازده‌كات".

روونییشیكرده‌وه‌" له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌یدا رێوشوێنی پێویست بۆ دانانی میكانیزمێكی گونجاوو ئه‌و هێلاَنه‌ی كه‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی به‌ مه‌به‌ستی ده‌ست پێكردنی گفتوگۆكردن له‌ گه‌ل لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عێراق دایده‌نێت ده‌ست نیشان ده‌كات".

ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا" ئه‌وه‌ش برِیاری له‌سه‌ر ده‌درێت له‌وه‌ی له‌ گه‌ل كێ یه‌كه‌مجار ده‌ست به‌ ئه‌نجامدانی دانووستاندن بكه‌ین، هه‌روه‌ها چۆن بتوانین ئه‌و مافانه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ ره‌وای ده‌زانین به‌ ده‌ستی بهێنین".
گوتیشی" پێشبینی ده‌كه‌م له‌ ماوه‌ی رۆژانی داهاتوو شاندی هاوپه‌یمانی فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی شاری به‌غدا بكات، به‌لاَم تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك ده‌ست نیشان نه‌كراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ل هیچ لایه‌نێكی سیاسیی دیكه‌ی دیاری كراوی عێراق".
Top