كونسوڵگه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌رێورسمێكدا 21ساڵیادی كۆچی دوایی ئیمام خومه‌ینی كرده‌وه‌ له‌شاری هه‌ولێر كرده‌وه‌

كونسوڵگه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌رێورسمێكدا 21ساڵیادی كۆچی دوایی ئیمام خومه‌ینی كرده‌وه‌ له‌شاری هه‌ولێر كرده‌وه‌
هه‌ولێر - سامان

له‌رێوره‌سمه‌كه‌دا كه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌مال كه‌ركووكیء پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی و به‌رپرسانی كونسوڵگه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك وه‌زیرانی حكوه‌تی هه‌رێم ونوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ئاماده‌یبوون.
له‌سه‌ره‌تادا به‌رپرسی هونه‌ری و رِۆشه‌نبیری كونسڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌شاری هه‌ولێر رِه‌مه‌زان رِه‌مه‌زانی رِایگه‌یاند" ئێران خه‌ڵكێكی زۆر گه‌وره‌ و زانا و دانای هه‌بوو، هه‌موویان خزمه‌تی كلتور و دین و میلله‌تی ئێرانیان كردووه‌، به‌لاَم له‌هه‌موویان گرنكتر ئیمام خومه‌ینی بوو خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی ئێرانی كرد توانی به‌جیهانی بناسێنێت".

روونیشیكرده‌وه‌"سازكردنی ئه‌م مه‌راسیمه‌ مانای له‌یه‌كتر نزیكردنه‌وه‌ی میلله‌تی ئێران و هه‌رێمی كوردستان".

پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌مال كه‌ركووكی له‌وته‌یه‌كیدا رِایگه‌یاند" له‌یادی كۆچی دوای ئیمام خومه‌ینی پێویسته‌ ئێمه‌ ئاماژه‌ی به‌كه‌ین به‌م زاته‌ به‌رزه‌، كه‌به‌رامبه‌ر زوڵم وه‌ستا، ئیمانی به‌یه‌كسانی هه‌بوو".

روونیشیكرده‌وه‌"ئێمه‌ داوا له‌به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین كه‌له‌سه‌ر رِێبازی ئیمام برِۆن له‌م رِێبازه‌ لانه‌ده‌ن، ئێمه‌ حه‌زمان به‌ دۆستایه‌تی رِاسته‌قینه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌، پێمان خۆشه‌ له‌ ئارامیدا بژین و پێش بكه‌ون، په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مانی رِێزگرتن له‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كوردستان رِۆژ به‌رِۆژ ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ به‌ره‌ بسه‌نن، ئه‌مرِۆ ئه‌م كرده‌وانه‌ی كه‌ده‌كرێن له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران و كوردستان و گشت عێراق نییه‌، كه‌ی ئه‌مه‌ یه‌كسانه‌یه‌ ئه‌مرِۆ ده‌وڵه‌تێك هێزی له‌به‌ر ده‌ست بێت خه‌ڵكی سڤیلی بێ گوناه له‌ناوچه‌كان تۆپ باران بكات، كه‌ی ئه‌مه‌ یه‌كسانی ئیسلامی پیرۆزه‌ منداڵێكی 17ساڵه‌یی بێ تاوان شه‌هیدبێت".

ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا"هیچ به‌هانه‌یه‌ك نییه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی بێ سڤیل له‌ناوچه‌ سنورییه‌كان شه‌و له‌خه‌ودا تۆپاران بكرێت و ده‌ربه‌ده‌ر بكرێت و شوێنه‌كه‌ی چۆڵ بكات، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌م مینه‌به‌ره‌وه‌ له‌م رِۆژه‌دا داوا له‌به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین به‌خۆیان دابچنه‌وه‌، پێویسته‌ پشتگیری ئه‌م خه‌ڵكه‌ بكرێت له‌سه‌ر سنووره‌كان نه‌ك تۆپاران بكرێن به‌به‌هانه‌یه‌ك، هه‌ر كه‌سێكیش له‌م سنوورانه‌ ده‌یانه‌وێت كێشه‌ دروست بكه‌ن نه‌ بۆمافی كورد و كوردستان نه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانه‌، ئه‌مانه‌ تێكده‌رن و ده‌یانه‌وێت وه‌زعی هه‌رێم تێكبده‌ن، ئێمه‌ چ ئه‌وانه‌ی ئه‌م كارانه‌ ده‌كه‌ن و چ ئه‌وانه‌ی تۆپ باران ده‌كه‌ن زۆر به‌توندی ئیدانه‌ ده‌كه‌ین، ئه‌م تۆپارانكردنه‌ به‌ته‌عه‌دایه‌كی ده‌زانی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئێمه‌ و به‌زووترین كات داوای رِاگرتنی ده‌كه‌ین".
وه‌زیری رِۆشه‌نبیری ولاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاوا مه‌حمود "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دات بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولامان".

وتیشی"حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانه‌ له‌و بارگرژیه‌ی له‌نێوان هه‌ندێك ناوچه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و تۆپ باران كردن و هاتنه‌ ناوه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌ قولاَی 2كیلۆمه‌تره‌وه‌، له‌ناوچه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێیوایه‌ هه‌ر گرفتێك له‌ناوچه‌ی سنوور هه‌بێت ده‌كرێت له‌رِێگای لیژنه‌ی هاوبه‌ش و گفتوگۆی رِاسته‌وخۆی چاره‌سه‌ر بكرێت، نه‌ك له‌رِێگای به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی كه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ریتی دراوسێیه‌تی ناگونجێ، چونكه‌ پێشه‌ڵكردنی خاكی عێراقه‌، داوا ده‌كه‌ین به‌زووترین كان ئه‌م ده‌ست درِێژیه‌ بوه‌ستێت".
Top