سه‌عدون: هاوپه‌یمانى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هیچ هێڵێى سوورى دانه‌ناوه كىَ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتارى هه‌ڵبژێردراوى كوتله‌ى هاوپه‌یمانى كوردستانى موحسین سه‌عدون رایگه‌یاند هاوپه‌یمانى كوردستانى هیچ هێڵێكى سوورى دانه‌ناوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كىَ ده‌بێته سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران.دووپاتیشیكرده‌وه هاوپه‌یمانى كوردستانى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو هه‌ر كه‌سێك بێت قه‌بوڵى ده‌كات به‌مه‌رجێك ته‌واوى كوتله‌كانى دیكه چ گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى یاخود گه‌وره‌ترین كوتله‌ى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نیشانبده‌ن.
سه‌عدون به پێویستیشى زانى كوتله‌كان په‌له له پێكهێنانى حكومه‌ت بكه‌ن چیدیكه له‌سه‌ر حیسابى گه‌لى عێراق كات به فیرِۆ نه‌ده‌ن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان وه‌لانێن.
ناوبراو پێشبینیكرد شاندى كوردى له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ره‌و به‌غدا به‌رِێبكه‌وىَ بۆ ده‌ست پێكردنى دانووستانه‌كانى له‌گه‌ڵ كوتله‌كانیدیكه به ئامانجى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق.
هۆكارى دواكه‌وتنى چوونى شاندى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانى به سه‌رقاڵبوونى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار به‌به‌ستنى كۆنگره‌ى سێیه‌مى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان گه‌رِانده‌وه كه‌كاره‌كانى له سلێمانى به‌رِێوه ده‌چێت.