رێپێوانى منداڵانی كوردستان دژی تۆببارانه‌كانی ئێران
گوڵان- ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه ده‌یان له مندالاَنی كوردستان، له رێپێوانێكدا بۆ به‌رده‌م كونسوڵگه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌شاری هه‌ولێر داوایان له حكومه‌تی ئێران كرد ده‌ستبه‌جێ تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت.
رێكخه‌ری رێپێوانه‌كه سه‌یران سه‌لاَح هاوكات سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌ستێره‌ی مندالاَنه به سایتی(گولاَن)ی راگه‌یاند" به به‌شداری ده‌یان له مندالاَنی شاری هه‌ولێر رێپێوانێك كه رێكخراوی ئه‌ستێره‌ی مندالاَن رێكی خستووه بۆ به‌رده‌م كونسوڵگه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامداوه".
روونی كرده‌وه" مندالاَنی به‌شداربووی رێپێوانه‌كه به نه‌خشاندنی وێنه و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم و پێشكه‌ش كردنی ده‌یان ده‌سته گوڵ به به‌رپرسیانی كۆنوسڵگه‌رییه‌كه داوا له‌كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ كار بۆ راگرتنی تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان له لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ئێرانه‌وه بهێنردرێت.
راشیگه‌یاند: مندالاَنی به‌شدار بوو یاداشتێكی ناره‌زاییان به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران داوه، تێیدا داواكارن كه به هه‌ر بیانوێك بوو بێت ئه‌و تۆپبارانه رابگیرێت".