سه‌رۆكی هه رێمی كوردستان پێشوازی له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری نێرده‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ عێراق ده‌كات

سه‌رۆكی هه رێمی كوردستان پێشوازی له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری نێرده‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ عێراق ده‌كات
دوێنێ سێشه‌ممه‌ 1/6/2010 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه رێمی كوردستان له‌ سلێمانی پێشوازی له‌ به‌ڕێز ناجی ئه‌حمه‌د شه‌لغه‌م هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری نێرده‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ عێراق كرد.

له‌ دانیشتنێكدا شه‌لغه‌م سڵاو ورێزی عه‌مر مووسای ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌ سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و گوتی: كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ نزیكه‌وه‌ به‌ دواداچوونی ورد بۆ ره‌وشی ئه‌مڕۆی عێراق و هه‌وڵی كوتله‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ده‌كات.

هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر كاتێك عێراق داوای هاوكاری له‌ كۆمكاری عه‌ره‌بی بكات، كۆمكار به‌هه‌موو توانایه‌كییه‌وه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ به‌یه‌كتر گه‌یاندنی كوتله‌ سیاسییه‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌ت.

له‌لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانی سوپاسی ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له‌ به‌رامبه‌ر عێراقدا و داوای كرد سڵا و رێزی بگه‌یه‌نێته‌ به‌ڕێزیان.
Top